ئاب 19, 2019

ریال مه‌درید له‌ نێوان نێیمار و مباپێ یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت

رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ریال مه‌درید له‌ نێوان كلیان مباپێ و نێیمار دا سیلڤا بڕیاری خۆی داوه‌ و له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ یه‌كێكیان له‌ چنگی پاریس سانجێرمان ده‌ردێنێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئۆفه‌رێكی فه‌رمی به‌ به‌های 260 ملیۆن یۆرۆ له‌ لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ فره‌نسا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ نێیمار زۆر حه‌ز ده‌كات له‌ ده‌رگه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ بۆ لالیگا بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام زێدان ده‌یه‌وێت نیمۆ دووربخاته‌وه‌ مباپێ هاونیشتیمانی بگوازێته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ مباپێ خواستێكی زۆری بۆ رۆیشتن له‌ پاریس سانجێرمان هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ توانای ململانێكردنی له‌ چامپیۆنزلیگ نییه‌.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ هاوینی 2017، كلیان مباپێ له‌ یانه‌ی مۆناكۆ به‌ 180 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه‌، مباپێ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ پی ئێس جی 85 یاری ئه‌نجام داوه‌، 57 گۆڵ و 32 ئاسیستی كردووه‌.

© 2017 Hawler