تشرینی یەکەم 16, 2019

له‌سه‌ر داخوازی مێسی، بارسێلۆنا لیستێكی بۆ فرۆشتنی یاریزانان ئاماده‌ كردووه‌

پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی بارسێلۆنا به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی لیستێكی یاریزانانیان بۆ فرۆشتن ئاماده‌ كردووه‌.

ئاس نووسیویه‌تی: دوای ریمۆنتادایه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول، به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌رگای یانه‌كه‌یان به‌رووی 10 یاریزانی تیپه‌كه‌یان دا كردۆته‌وه‌ و داوایان لێكردوون به‌ خێرایی یانه‌یه‌كی دیكه‌ بۆخۆیان بدۆزنه‌وه‌.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ 10 یاریزانی بارسێلۆنا ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ بارسێلۆنا بڕۆن.
یاریزانه‌كان پێكهاتوون له‌ (راكیتیچ، ڤێرمایلین، بواتینگ، مۆریللۆ، سیلیسن، كۆتینهۆ، ئۆمتیتی، ماڵكۆم، رافینها و دینس سوارێز).
له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ لیۆنێل مێسی جیاواز له‌ هه‌مووان زۆر سووره‌ له‌سه‌ر فرۆشتنی (راكیتیچ، كۆتینهۆ و ئۆمتیتی).
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌ 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به‌ لیڤه‌رپوول هێنا، به‌ڵام له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ یاریگه‌ی ئانفیڵد تووشی شكستێكی گه‌وره‌ هات و به‌ 4 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و یه‌كێك له‌ خراپترین یارییه‌كانی خۆی به‌ درێژایی مێژوو له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ ئه‌نجام دا.

© 2017 Hawler