حوزەیران 17, 2019

دوای چوار ساڵ وەستان، جارێكی دیكە خولی باله‌ی نایابی كوردستان بەڕێوە دەچێت

دوای چوار ساڵ،خولی نایابی باله‌ی كوردستان به‌ به‌شداری 12 یانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، خوله‌كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان و شه‌وانه‌ یارییه‌كانی له‌ هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێن و یانه‌كانیش به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون، ئه‌مساڵ یانه‌كان به‌شێوازی ناوچه‌ی جوگرافی دابه‌شكراون و یانه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و به‌ شێك له‌ یانه‌كانی كه‌ركووك له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و یانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و یانه‌ی تەئاخی شاری كه‌ركووك له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدان، یارییه‌كان به‌شێوه‌ی خول ده‌بێت و هه‌ر یانه‌یه‌ك 5 یاری ده‌كات و یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش ده‌گه‌نه‌ چوارگۆشه‌ی زێرین.

پلانێكی تۆكمه‌مان داناوه‌ و خولی باله‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌
ده‌رباره‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌یش له‌ لێدوانێكدا بۆ هه‌ولێر (فكره‌ت خه‌سره‌و) سه‌رۆكی فیدڕاسیۆنی باله‌ی كوردستان به‌مجۆره‌ قسه‌ی كرد و گووتی: ماوه‌ی چوار ساڵه‌ به‌هۆی بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ی فیدڕاسیۆنه‌ وه‌رزشیه‌كان نه‌مانتوانیوه‌ هیچ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی تۆپی باله‌ بكه‌ینه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ حكومه‌ت بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی فیدڕاسیۆنه‌ وه‌رزشیه‌كانیدا، ئێمه‌یش وه‌ك فیدڕاسیۆنی باله‌ی كوردستان پلانێكی تێرونه‌سه‌لمان بۆ چالاكیه‌كانمان داڕشتووه‌، له‌ ده‌سپێكدا به‌به‌شداری 12 یانه‌ خولی باله‌ی نایابی كوڕان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین، دواتر خولی باله‌ی كچان و دوای ئه‌ویش خولی باله‌ی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، دوای ئه‌وانیش خولی باله‌ی ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه‌ خولی باله‌ی نایابی كوڕان كه‌ 12 یانه‌یه‌ و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو یانه‌ بۆ قۆناخی كۆتایی سه‌رده‌كه‌ون و هه‌رچوار یانه‌كه‌ به‌شێوه‌ی خول له‌گه‌ڵ یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن و پاڵه‌وان دیاری ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یه‌ك یانه‌ داده‌به‌زێت بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان و دوو یانه‌یش له‌ خولی پله‌ یه‌كه‌كان ده‌گه‌نه‌ ڕیزی یانه‌ نایابه‌كان، له‌سه‌ر گله‌ی به‌شێك له‌ یانه‌كانیش كه‌ ده‌ڵێن ده‌كرا یاری له‌ یاریگه‌ی ئه‌وانیش به‌ڕێووه‌ چوبایه‌، سه‌رۆكه‌كه‌ی باله‌ی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان پێشتر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كان كۆبونه‌وه‌یان كردووه‌ و به‌هۆی بارودۆخی دارایی یانه‌كان به‌باشیان زانیوه‌ یارییه‌كان له‌ هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه‌ یانه‌كان له‌ توانایاندا نه‌بوو كه‌ خوله‌كه‌ به‌شێوازی خول و چوون و هاتن به‌ڕێوه‌بچێت.‌
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: (هه‌ولێر، نیشتیمان، هێرش، ئه‌كاد، شه‌قڵاوه‌، تاخی) له‌ خۆ ده‌گرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ڕانیه‌، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، شۆڕیجه‌، بابه‌گوڕگوڕ، سۆلاڤی نوێ) له‌ خۆ ده‌گرێت.

كات و خشته‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بن:
سێ شه‌ممه‌ 7/5 كاتژمێر 9:00 ی شه‌و ئه‌كاد × تاخی /هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد
سێ شه‌ممه‌ 7/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و نیشتیمان × هێرش /هۆڵی فڕانسۆ هه‌ریری
سێ شه‌ممه‌ 7/5 كاتژمێر 10:00ی شه‌و شه‌قڵاوه‌ × هه‌ولێر /هۆڵی فڕانسۆ هه‌ریری
چوار شه‌ممه‌ 8/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و تاخی × هه‌ولێر /هۆڵی فڕانسۆ هه‌ریری
چوار شه‌ممه‌ 8/5 كاتژمێر 9:00 ی شه‌و ئه‌كاد × نیشتیمان /هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد
چوار شه‌ممه‌ 8/5 كاتژمێر 10:00 ی شه‌و هێرش × شه‌قڵاوه‌ /هۆڵی فڕانسۆ هه‌ریری
پێنج شه‌ممه‌ 9/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و تاخی × نیشتیمان /هۆڵی فڕانسۆ هه‌ریری
پێنج شه‌ممه‌ 9/5 كاتژمێر 9:00 ی شه‌و شه‌قڵاوه‌ × ئه‌كاد /هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد
پێنج شه‌ممه‌ 9/5 كاتژمێر 10:00ی شه‌و هه‌ولێر × هێرش /هۆڵی فڕانسۆ هه‌ریری
هه‌ینی 10/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و ئه‌كاد × هه‌ولێر /هۆڵی فڕانسۆ هه‌ریری
هه‌ینی 10/5 كاتژمێر 9:00 ی شه‌و تاخی × هێرش /هۆڵییانه‌ی ئه‌كاد
هه‌ینی 10/5 كاتژمێر 10:00 ی شه‌و نیشتیمان × شه‌قڵاوه‌ /هۆڵی فڕانسۆ هه‌ریری
شه‌ممه‌ 11/5 كاتژمێر 9:00 ی شه‌و هێرش × ئه‌كاد /هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد
شه‌ممه‌ 11/5 كاتژمێر 9:00 ی شه‌و شه‌قڵاوه‌ × تاخی /هۆڵی فڕانسۆ هه‌ریری
‌شه‌ممه‌ 11/5 كاتژمێر 10:00 ی شه‌و هه‌ولێر×نیشتیمان /هۆڵی فڕانسۆ هه‌ریری
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بن:
سێ شه‌ممه‌ 7/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ × ڕانیه‌/هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
سێ شه‌ممه‌ 7/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و شۆڕیجه‌ × سۆلاڤی نوێ/هۆڵی یانه‌ی سلێمانی
سێ شه‌ممه‌ 7/5 كاتژمێر 10:00ی شه‌و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × بابه‌گوڕگوڕ/هۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
چوار چوار شه‌ممه‌ 8/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و ڕانیه‌ × بابه‌گوڕگوڕ/هۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
چوار شه‌ممه‌ 8/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ × شۆڕیجه‌/هۆڵی یانه‌ی سلێمانی
چوار شه‌ممه‌ 8/5 كاتژمێر 10:00 ی شه‌و سۆلاڤی نوێ× پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی/هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێنج شه‌ممه‌ 9/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و شۆڕیجه‌ ×ڕانیه‌ /هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێنج شه‌ممه‌ 9/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و بابه‌گوڕگوڕ × سۆلاڤی نوێ /هۆڵی یانه‌ی سلێمانی
پێنج شه‌ممه‌ 9/5 كاتژمێر 10:00 ی شه‌و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × هه‌ڵه‌بجه‌/هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
هه‌ینی 10/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و ڕانیه‌ × سۆلاڤی نوێ/هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
هه‌ینی 10/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و شۆڕیجه‌ × پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی/هۆڵی یانه‌ی سلێمانی
هه‌ینی 10/5 كاتژمێر 10:00 ی شه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ × بابه‌گوڕگوڕ/هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
شه‌ممه‌ 11/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × ڕانیه‌ /هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
شه‌ممه‌ 11/5 كاتژمێر 8:30 ی شه‌و سۆلاڤی نوێ‌ × هه‌ڵه‌بجه‌/هۆڵی یانه‌ی سلێمانی
‌شه‌ممه‌ 11/5 كاتژمێر 10:00 ی شه‌و بابه‌گوڕگوڕ × شۆڕیجه‌/هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler