ئاب 23, 2019

ئیکاردی، یانەیەکی دیكەی ئیتاڵی تاقی دەکاتەوە

یانه‌ی یۆڤێنتوسی ئیتالی ده‌سته‌واره‌یه‌كی پێشكه‌شی ماورۆ ئیكاردی، هێرشبه‌ری ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی ئینته‌رمیلان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هاویندا بیگوازێتەوە بۆ ریزه‌كانی.

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویاکردووەتەوە، یانەی خانمە پیرەکە ئاماده‌یه‌ گرێبه‌ستێكی 5 ساڵی پێشكه‌شی یاریزانە ئەرژەنتیینیەکە بكات و مووچه‌یه‌كی ساڵانه‌ی 8 ملیۆن یۆرۆیی پێبدات، لەگەڵ گۆڕانکاریی مووچە وه‌ك پاداشت لەکاتی بەدەستهێنانی ناسناو.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەش کردووە، کە ماورۆ ئیکاردی لە ئێستادا پەیوەندی باش نییە لە گەڵ یانەی ئینتەرمیلان و دەیەوێت ڕیزی یانەکە بە جێبهێڵێت، ئەمەش وای لە یانەی یۆڤێنتووس کردووە چاوی لەسەر یاریزانە ئەرژەنتییەنیەکە بێت، بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی داهاتوودا بیگوازێتەوە.
پێشتریش یاریزانی ناوبراو چەندین جار کێشەی لەگەڵ یانەکەدا هەبووە و سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە بەڕێوەبەری کارەکانی ئیکاردی، کە هاوسەری یاریزانەکەیە، هۆکاری کێشەی یاریزانەکەیە و، هەر بەهۆی ئەوەیش بوو یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کاتێک دەیویست بۆند لەگەڵ ناوبراو مۆر بکات، لە بۆندی ئیکاردی کشایەوە.
جێی سەرنجە، یاریزانە ئەرژەنتینیەکە تا ئێستا چەندین بۆندی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ڕەتکردووەتەوە و پێدەچێت بە بۆندە پێشنیازکراوەکەی خانمە پیرەکە ڕازی بێت و وەرزای داهاتوو ڕوو بکاتە تۆرینۆ و لە ڕیزەکانی یۆڤێنتوسدا یاری بکات.
بۆ زانین، جگە لە یوڤی، هەریەك لە یانەكانی ناپۆلی، چێڵسی و ریاڵ مەدرید، گرینگیی بە تواناكانی ئەو یاریزانە دەدەن و دەیانەوێ بیبەنە ریزەكانیانەوە.

© 2017 Hawler