حوزەیران 24, 2019

ژنانی ئەفغانستان بە نیقابەوە وەرزش دەکەن!

ژنانی شاری مەیمەنە لە ئەفغانستان بەربەست و کێشەیان هەیە بۆ وەرزشی ڕۆژانە، یەکێک لەو ژنانە کە لە سەر داواکاری پزشکی تایبەت دەبێ ڕۆژانە وەرزش بکات باس لە کێشە و گرفتەکانی وەرزشی خانمانی ئەفغانستان دەکات و دەڵێ ئێمە کێشەو بەربەستمان زۆرە و یەکێک لەو کێشانەمان نەبوونی مامۆستای وەرزشە کە بتوانین بەشێوەیێکی دروست سود لە وەرزش وەر بگرین و کێشەی دیکەمان کە کێشەیێکی گەورەترە ئازادنەبوونمان لە بواری وەرزشدایە واتا ئێمە لە کاتی وەرزشدا دەبێ بە نیقاب وەرزش بکەین و ئەمە زۆر ئازارمان دەدات، هۆکاری دانانی چارشێو و نیقاب ئەوەیە ئێمە لە پارک وەرزش دەکەین و کاتی وەرزش پیاوان لەو پەڕی دیواری پارک ڕادەوستن و سەیرمان دەکەن و تەنانەت کەسێک یان کەسانێک دابین نەکراوە بۆ ئەوەی نەهێڵن کەسانی وا ڕابوەستن و سەیرمان بکەن، بۆیە ناتوانین بە ئارەزۆی خۆمان وەرزش بکەین .
وەکۆ دەڵێن هەموو ئەو ژنانەی دێنە پارک و وەرزش دەکەن دەستوری پزشکیان هەیە بو وەرزشی ڕۆژانە.

 

کەژاڵ حەسەنی

© 2017 Hawler