ئەم پەڕەیە چاپ بکە

دەیڤید لویز: كلۆپ خاڵی بەهێزی لیڤەرپوولە و سادەیی هێرشبەرانی یانەكە هۆی ئاستبەرزییانە

دەیڤید لویز، بەرگریكاری یانەی چێڵسی، لە بارەی ئاستی یانەی لیڤەرپوولەوە، دوا و پەسنی یۆرگن كلۆپی راهێنەری ڕێدزی دا، بەوەی رۆڵ و كاریگەری هەبووە لە پەرەپێدانی ئاستی یانەكە و یاریزانان.

دەیڤید لویز، بۆ سكای سپۆرت ئەوەی خستە روو، كە ئاستی هەموو یاریزانانی لیڤەرپوول لە هەموو ناوەندەكانی یاریكردن بەرز بووەتەوە و باشتر بووە، وایان لێ هاتووە بە گیانی ئارەزوومەندانە یاری بكەن.
وتیشی كە ئێستە لە خولەكە گووشاری گەورە لەسەر یانەكان دروست بووە، یارییەكان ئەستەم و گران دەبن.
لە بارەی محەممەد سەڵاح و مانی و فێرمینۆوە، كە ئاستیان هەڵكشاوە، وتوویەتی: ئەو سێیە، خێراییەكی زۆریان هەیە، بەهرە و زیرەكیش، بەڵام خاكەڕا و سادەن، ئەم وەرزە یەكێكن لە باشترین یانەكان.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 15 نیسان 2019 11:52