تشرینی یەکەم 16, 2019

یەك ڕێ لەبەردەم پی ئێس جییە بۆ دەستخستنی ئامانجێكی بەرشلۆنە و ریاڵ

یاریزانی سڕبی، لۆڤا یوڤیچ هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی، ئێستە ئاستی بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، ئەمەیش وای كردووە كە ببێتە هۆی ڕاكێشانی سەرنجی یانە گەورەكانی وەك بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید و ئەوانی دیكە.

یانەی پاریس سانت جێرمان، كە لە نێو كێبەركێكاندایە و رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە، كە نرخی فرۆشتنی ئەو یاریزانە ناگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ، نەك لەوە زیاتر.
راپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، كە تەنێ دەرچەیەك لەبەردەم پاریسە بۆ دەستخستنی ئەو یاریزانە، ئەوەیش بریتییە لە پێدانی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستخستنی ئەو یاریزانە سڕبییە و رفاندنی لە دەستی ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە.
یوڤیتش، لەگەڵ یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت بە شێوەی خواستن لە یانەی بەنفیكاوە بۆ ماوەی دوو وەرز چووەتە ئەو یانەیە.
لەلایەكی دیكەوە، نێیمار دا سیلڤای یاریزانی پاریس سانت جێرمان، ئەوەی پێشنیاز كردووە، كە یانەكەی هەوڵی دەستخستنی یاریزان ئیسكۆ بدات.
گۆڤاری دۆن باڵۆن بڵاوی كردووەتەوە، كە نێیمار داوای لە كارگێریی یانەكەی كردووە، بجووڵێن بۆ دەستخستنی یاریزان ئیسكۆ و لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا، ئەو بۆندە تەواو بكەن، بە تایبەت كە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید، لاری نییە لە فرۆشتنی ئیسكۆ.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler