تەمموز 19, 2019

فێدرێری ٣٨ ساڵان ١٠١ــەمین نازناوی بردەوە

رۆجێر فێدێرێر یاریزانەسویسریەکەی تێنسی سەر زەوی دوای بردنەوەی خولی کراوەی مەیامی بووە خاوەنی ١٠١مین نازناو لەسەر ئاستی تاکەکەسی.

فێدێرێر لە یاری کۆتایی رووبەرووی یاریزانی ئەمریکی جۆن ئیسنەر بووەوە کە براوەی کۆتا نازناوی خولی کراوەی مەیامیە، یاریەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر ٦-١ و ٦-٤ لێبردەوە.
بەم بردنەوەیەش فێدێرێر بووە خاوەنی دووەم زۆرترین نازناو لە مێژووی ئەم یاریە لەسەر ئاستی تاکەکەسی، لە پلەی یەکەمیش جیمی کۆرنەر دێت.
فێدێرێر: زۆر خۆشحاڵم بەو ئاستەی پێشکەشم کرد لەسەرەتای دەستپێکردنی پاڵەوانەتیەکە تا کۆتا یاری و بردنەوەی جامەکە، ئەمە ئامانجەکەیە کە من ڕاھێنانی بەردەوامی بۆ دەکەم.
ئینسەر یاریزانی ئەمریکی خاوەنی پلەی دووەمگوتی: لە سەرەتای یاریەکەوەھەستم بە ئازار کرد لە پێم، ئەمە ھەستێکی زۆر ناخۆشە کە لە پاڵەوانیەتیەکی ئەوھا گەورە و لە خاکی خۆت بەرامبەر باشترین یاریزان لە مێژووی ئەم یارییە تووشی پێکان بیت زۆر خەفەتم خوارد. من ناڵێم ئەگەر ئازارم نەبایە یاریەکەم دەبردەوە چونکە فێدێرێر ئاستی زۆر باش بوو، بەڵام نەمدەھێشت وا بەئاسانی لێم بباتەوە و یاریەکەم سەرنجراکێشتر و بەپێزتر دەکرد.
فێدێرێر مانگی رابردوو سەدەمین نازناوی خۆی لە پاڵەوانیەتی دوبەی بردەوە، ووتی ئەوە خەونێکە بۆ من ھاتە دی کە بگەمە نازناوی ژمارە ١٠٠.
فێدێرێر یاریزانێکە بەردەوام ئاستی بەرز بووە.ریکۆردی گراندسلام بە ناوی خۆیەتی و لە یەکەم نازناوی کە تەمەنی ١٩ ساڵ بوو تا ئەمڕۆ لە ھەموو وەرزێک بە لای کەمەوە هەر نازناوێکی بردووەتەوە.
شایەنی باسە رۆجێر فێدێرێر تەمەنی ٣٨ ساڵانە، بۆ ماوەیەکی زۆر لە پلەی یەکەمی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی مایەوە، لە پلەی دووەمیش دێت لە بردنەوەی زۆرترین نازناو لە مێژووی یاری تێنسی سەر زەوی دوای یاریزانی ئەمریکی جیمی کۆرنەر کە خاوەنی ١٠٩ نازناوە.

© 2017 Hawler