ئاب 18, 2018

لیڤه‌رپوول بۆ یارییه‌ زه‌حمه‌ته‌كه‌ی روویكردۆته‌ پورتوگال

ئه‌مڕۆ له‌ دووه‌مین یاری قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ یارییه‌ زه‌حمه‌ته‌كه‌ رووده‌كاته‌ یانه‌ی پۆرتۆی پێشه‌نگی خولی یانه‌ نایابه‌كانی پورتوگال.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌ راهێنه‌ری یۆرگن كلۆپ له‌ خولی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی به‌ 54 خاڵ له‌ پۆلێنی سێیه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت و له‌ كۆی 27 یاری ته‌نیا 3 یاری دۆڕاندووه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی پۆرتۆ ئه‌م وه‌رزه‌ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه‌ شكستی پێ بێنێت و له‌ كۆی 21 یاری هیچ یارییه‌كی له‌ خولی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی نه‌دۆڕاندووه‌.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ مێژووی خۆیدا هیچ یارییه‌كی له‌ نێو یاریگه‌ی پۆرتۆ نه‌بردۆته‌وه‌ و پێشتر 3 جار سه‌ردانی یاریگه‌ی پۆرتۆی كردووه‌ و هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه‌.
دوایینجار یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و پۆرتۆ له‌ چامپیۆنزلیگی وه‌رزی 2007 ـ 2008 به‌یه‌ك گه‌یشتن، یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی ئانفیڵد گۆڵبارانی پۆرتۆی كرد و یارییه‌كه‌ی به‌ 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك برده‌وه‌، گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوول (فێرناندۆ تۆرێس 2 گۆڵ، ستیڤن جیرارد و پێتر كراوچ) تۆماریان كرد.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.