تەمموز 19, 2019

مێسییه‌كه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێره.. چه‌ند نهێنییه‌كی ژیانی خۆی بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا كرد

دوێنێ چوراشەممه‌، له‌ پرێس كۆنفڕانسێكدا كە له‌ هه‌ولێر ڕێك خرا، ڕه‌زا پریسیچ، كه‌ ناسراوه‌ به‌ مێسیی ئێران، بۆ یه‌كه‌مجار قسه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند نهێنیه‌كی ژیانی تایبه‌تی خۆی كرد و باسی ئه‌و چركەساته‌ش ده‌كات، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار چاوی به‌مێسی كوتووه‌ چی له‌ نێوانیاندا روویداوه‌.
ره‌زا پریسیچ لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری رۆژنامه‌ی هه‌ولێردا، لە بارەی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ مێسی بچێت، وتی: سوپاس بۆ خوا هیچ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كم نه‌كردووه‌، شێوه‌م له‌ ئێستا چۆنه،‌ پێشووتریش هه‌روابووه
‌مێسیه‌كه‌ی ئێران باسی ژیانی تایبه‌ت خۆی و ئه‌و ساته‌ی چاوی به‌ مێسی كه‌وتووه‌ كرد و وتی: من له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی یانه‌ی بارسێلۆنا چاوم به‌ مێسی كه‌وت، سه‌ره‌تا كه‌ یه‌كترمان بینی بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك سه‌یری یه‌كمان كرد و پێكه‌نین، ده‌ربارەی ژیانی تایبه‌تی خۆی وتیشی: من بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ تیپی وه‌رزشیم هه‌بووه‌، له‌ ئێرانیش به‌شداری زۆر كاری هونه‌ریم كردووه‌، ئێستاش له‌ كاره‌ هونه‌ریه‌كانی وڵاتی خۆم به‌شداری ده‌كه‌م.
ره‌زا پیریسیچ، ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ و به‌ هاوشێوه‌ی مێسی بارسێلۆنا داده‌نرێت، له‌ وڵاتی ئێران ده‌ژی، ئێستاش بۆ به‌شداریكردن له‌ درامای چه‌رخ و فه‌له‌ك له‌ شاری هه‌ولێره‌ و گرێبسته‌كه‌شی واژۆكرد، له‌ كۆتاییدا سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ولێریشی كرد و به‌ كه‌سانی میهره‌بان و باش ناوی بردن.

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر

© 2017 Hawler