ئایار 23, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

مێسی2017بە دڵخۆشییەوە جێ دەهێڵیت و بە هیوایە 2018ـیش بەخت هاوڕێی بێ

مێسی، بە ساتەوەختێكی خۆشدا تێ دەپەڕێت، بە تایبەت دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێكانیدا، یاریی كلاسیكۆی لە ریاڵ مەدرید و رۆناڵدۆی ركەبەری بردەوە.
ئەگەر بهاتبا یاری كلاسیكۆی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە سەعات 10 شەوی 31/12/2017 ئەنجام درابا و ئەو ئاست بەرزییەی بەرشلۆنە لە گێمی دووهەمی یاریدا پێشكەشی كرد، هاوكات بوایە لەگەڵ زەنگی دەسپێكی ساڵی 2018، بۆ هاندەرانی بەرشلۆنە چ خۆشییەكی دەبوو؟ پاسە جوانەكەی لیۆ مێسی بۆ لوییس سوارێز كە بوو بە هۆی گۆڵی دووەمی بەرشلۆنە، هەر دەڵێی تایبەتە بو دنیایەكی دیكە، بەڵام كەوتە ژێر كاریگەری ڕووداوەكەی تایبەت بە دەركردنی كارڤاخاڵ و كەسیش باسی لێوە نەكرد. بێشك بایەخی ئەوەی هەیە سێرچێكی ئەو پاسە بكەن و لە تواناكانی لیۆ مێسی باشتر تێ بگەن.

مێسی، بەرەو پێشەوە بۆ ساڵێكی پڕ دەستكەوت
كارڤاخاڵ بە هۆی گێڕانەوەی تۆپەكە، بە كارتی سوور دەركرا و ئیتر پاسەكەی لیۆ مێسی بەهێواشی پیشان نەدرایەوە. ئەگەر تەنانەت هاندەری یانەی ڕیاڵ مەدریدیش بن، بێشك بە شایستییەوە لە هونەری مێسی دەڕوانن و بە سینگفراوانی زیاتر بەرەو پشووی سەری ساڵ دەچن. بەرەو پێشەوە بۆ ساڵێكی خۆش و پڕ لە دەستكەوت بۆ لیۆ مێسی ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان.
ئەگەر پرسیاری ئەوە لەو كەسانە بكەن كە تازە بوونەتە هاندەری تۆپی پێ و سەیری كلاسیكۆیان كردووە، كە لیۆ مێسی باشترین یاریزانە یان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بێشك تووشی سەرسووڕمان دەبن.

كرانەوەی ڕێڕەو لە هێڵی ناوەڕاستی ڕیاڵ
لەگۆڵی یەكەمدا، كرانەوەی هێڵی ناوەڕاستی ڕیاڵ شتێكی سەیر بوو، بەڵام هۆكارەكەی بۆ گرتنی لیۆ مێسی لە لایەن "ماتیۆ كۆڤازیچ"ـەوە بوو كە پێی سپێرابوو و هەر بۆیە ڕێڕەوێك لە هێڵی ناوەڕاستی ڕیاڵدا كرایەوە، هەر ئەوەیان دەتوانێ باسێك لەسەر ئاستبەرزی ئەستێرەی ئەرژەنتینیەوە بێت.
لە ڕاستیدا ئەگەرچی ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2017دا چەندان جۆر دەستكەوتی دەستەبەر كرد، بەڵام "مێسی"ـش دروێنەی بە ژمارە پێوانەییەكان كرد و دوایین پەردەی شانۆكەیشی، درەوشانەوەی لە كلاسیكۆدا بوو.

ژمارەكان دەدوێن:
ژمارەی 9: ژمارەی ئەو هەلانەیە كە مێسی لە هەر یارییەكی لالیگادا بەرانبەر بە ڕكابەرەكانی دەیڕەخسێنێ و لەبیر نەكەین ئاستبەرزی لیۆ مێسی لە كلاسیكۆدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بوو.
ژمارەی 15: مێسی زیاتر لە هەر یاریزانێكی تر لە كلاسیكۆكانی بێرنابیئۆ گۆڵی كردووە، زیاتر لە ئستیفانۆ، ڕائوڵ و ڕۆناڵدۆ. هەرچەند پروپاگەندەی گۆڕینی ناوی سانتیاگۆ بێرنابیئۆ لەئارادایە، بەڵام بۆ ئەوە دەبێ ئەو یاریگایە بەناو "مێسی"یەوە بكرێت.
ژمارەی 15: مێسی تاكە یاریزانێكە كە لە دە وەرزی بەدوای یەكدا توانیویەتی بەلایەنی كەمەوە 15 گۆڵ تۆمار بكات.
ژمارەی 17: هیچ یاریزانێك بە ڕادەی ئەستێرەی ئەرژەنتینی بلۆگرانا لەلالیگادا نەیتوانیوە گۆڵ لەڕیاڵ مەدرید تۆمار بكات.
ژمارەی 54: هیچ یاریزانێك لە ساڵی 2017دا بەڕادەی مێسی گۆڵی تۆمار نەكردووە.

پاس بە لینگە پێڵاوێكەوە
ژمارەی 200: دوای ئەوەی مارسێلۆ پڵاوەكەی مێسی داكەند، لیۆ پاسی ژمارە 200ـی خۆی بە لینگە پێڵاوێكەوە بۆ ئەلێكس ڤیدال هاویشت.
هەڵبەت ڕەنگە ژمارە پێوانەیی دیكەش هەبێت كە هێشتا بۆی نەژمێردراوە، بەڵام ئەگەر كەسێ دوای سەیركردنی كلاسیكۆ بەو ئەنجامە گەیشتووە كە مێسی جگە لە لێدانێكی سزا هیچی تری نەكردووە، بێشك بە دڵەوە سەیری یارییەكەی نەكردووە، بۆ نمونە پاسە خێراكەی بۆ سوارێز.
كەواتە ڕەنگە تاكە ڕێگە بۆ ڕۆناڵدۆ بۆ ئەوەی لە ئاستی "مێسی"ـدا بێت، ژماردنی گۆڵەكانی ئەستێرەی پورتوگالییە، ئەگینا لە باقی دەستكەوتەكان تەنانەت لێشی نزیك نابێتەوە.

ڕەنگە زیدان دیسان وەخۆی بێتەوە
هەڵبەت ڕەنگە زیدان لە دەستپێكی یارییەكانی ساڵی 2018دا خووی ساڵی ڕابردووی دووبارە كردەوە، ئەویش بەبردنەوەی دەستكەوتەكان و بەوجۆرە پاڵێك بە ڕەخنەگرانی وەنێت. هەرچەند هاندەرانی ڕیاڵ لەسەر ئەو باوڕەن ڕۆناڵدۆ باشترە لە مێسی، ئەویش بە وەبیر هێنانەوەی پێنج پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید. بێگومان ڕۆناڵدۆ بەنرخترین یاریزانی ڕیاڵ مەدریدە و هاتریەكەكانی لە وەرزی ڕابردوودا بۆ لەبیركردن نابن، بە تایبەت بۆ زەینەدین زیدانی فەڕەنسی.
بۆ ئەو كەسانەی كە هەموو گەڕێك بەدیار یاریی "مێسی"ـیەوە دانانیشن، ڕەنگە بردنەوەی دەستكەوتە كەسییەكانی ڕۆناڵدۆ سەلمێنەری باشتربوونی ڕۆناڵدۆ لە ئاست "مێسی"ـیەوە بێت، چونكە ئەگەر ئێوەیش مێسی بن، بێ دەسكەوتی تیمی، ناكرێ وەكوو باشترین یاریزانی ساڵ دەستی بەرز بكرێتەوە.

چەپڵەڕێزانێ بۆ لیۆ مێسی
بەهەر حاڵ ئەگەرچی دەنگۆی كردنەوەی رێڕەوی شانازی بۆ یاریزانانی ڕیاڵ لەلایەن یاریزانانی بەرشلۆنە لەئارادابوو، بەڵام وا باشتر بوو هەموو 21 یاریزانی ناو یاریگا دوای لێدانی فیكەی كۆتایی، ئەویش لە بێرنابیئۆ، لیۆ مێسی ئەستێرەی ئەرژەنتینیان چەپڵەڕێزان كردبا.
هەرچەند ئەمساڵ ڕۆناڵدۆ پێنج پاڵەوانی و تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهانی بردۆتەوە، بەڵام لە دوایین یاری خۆی و كلاسیكۆدا بە خراپترین ئاستی خۆی دەركەوت، چونكە بەرشلۆنە ئێستە سەرووی ڕیزبەندی گرتووە و لیۆش لەسەرووی گۆڵكارانی لالیگایە و هەر فیكەی سمێڵی دێت.
مێسی لە یاریی كلاسیكۆدا دەریخست كە ئەمساڵ ساڵی خۆیەتی و باقی یاریزانانی دیكەی تۆپی پێی جیهان دەبێ ڕكابەری پلەی دووەم بكەن.

© 2017 Hawler