ئەیلول 21, 2019

كۆمپانیای ”Boeing" به‌سه‌ركه‌وتوویی "فڕۆكه‌ی تاكسی"یه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ نوێیه‌كه‌ی تاقیكرده‌وه‌

كۆمپانیای ”Boeing"ی ئه‌مریكی، به‌سه‌ركه‌وتوویی فڕۆكه‌ نوێیه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی تاقیكرده‌وه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت به‌كاریبهێنێت وه‌ك ئۆتۆمبێلی تاكسی.
فڕۆكه‌كه‌ له‌كاتی فڕین و نیشتنه‌وه‌ی، سه‌ركه‌وتووبوو. جێی باسه‌ ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ (تاكسی فڕین) به‌ كاره‌با كارده‌كات و، ده‌توانێت گه‌شت بكات بۆ زیاتر له‌ ٨٠ كیلۆمه‌تر و، درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ ٩ مه‌تر و، پانییه‌كه‌ی ٨.٥ مه‌تر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ باشكردنی هۆیه‌كانی دڵنیایی و سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌كه‌ و شێوازه‌كانی فڕینی راسته‌وخۆ.
سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

© 2017 Hawler