شوبات 16, 2019

فەیسبووک هەوڵدەدات مەسینجەر و ئینستگرام و وۆتس ئەپ بەیەکەوە بلکێنێ

کۆمپانیای فەیسبووک لە پلانی دایە ھەرسێ بەرنامەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی (مەسێنجەر و ئینستگرام و وۆتس‌ئەپ) بەیەکەوە بلکێنێت.

پلانەکەش ئەوەیە کە ھەرسێ بەرنامەکە بەسەربەخۆیی دەمێننەوە بەڵام لەرووی پەیوەندیەوە بەیەکەوە تێکەڵدەکرێن بە جۆرێک کە بەکارھێنەر دەتوانێ لە مەسێنجەر نامە بنێرێ بۆ ھەردوو بەرنامەکەی تر.
بەرپرسانی کۆمپانیای فیسبووک رایانگەیاند کەوا پرۆسەکە کارێکی زۆری دەوێت و ئێمەش لەسەرەتاداین.
رۆژنامەی نیۆرک تایمز ئاشکرای کرد کە ئەو کاری لکاندنە پرۆژەی تایبەتیدانەری فەیسبووک مارک زوکەربێرگە.
دوای تەواوکردنی پرۆژەکەش بەکارھێنەرێکی بەرنامەی فەیسبووک دەتوانێ پەیوەندی بە کەسێک بکات کە تەنھا وۆتسئەپی ھەبێ، کە ئەم کردارەش لە ئێستادا بەھیچ جۆرێک ئەنجام نادرێت.
کۆمپانیاکە ئەوەشی راگەیاند کەوا خەڵک خوازیاری بەرنامەی نامە گۆرینەوەی سادە و پارێزراوە ئێمەش ئامانجمان دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان ئەو سێ بەرنامەیە بە شێوەیەک کە پارێزراو بێت ھاک نەکرێت و وە بەکارھێنانیشی سادە بێت.

نیۆرک تایمز: پرۆژەی لکاندنی ھەرسێ بەرنامەکە دەستپێکراوەو وا چاوەرواندەکرێت ساڵێک بخایەنێت و لە کۆتایی ٢٠١٩ تەواو بێت.
تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک زۆرترین بەکارھێنەری ھەیە بەرامبەر ھەموو تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی تر، بە یەکگرتنی لەگەڵ وۆتسئەپ و ئینستگرام دەتوانێ کێبرکێی ھەردوو پەیوەندیەکانی (ئای مەسج) ی ئەپڵ و خزمەتگوزاری (گۆگڵ مەسجینگ) بکات.

 

© 2017 Hawler