کانونی دووەم 18, 2019

تا كەی سنوورێك بۆ ڕاوی باڵندەكان دادەنرێ؟

 

ئەگەرچی ئەو باسە ڕەگێكی مێژوویی هەیە و باسێكی تازە بابەت نیە، چونكە وەك دەزانین ژمارەیەكی بەرچاو هەن كار و پیشە و بژیویان لەسەر ڕاو و ڕاوشكارە بە هەموو جۆرەكانیەوە، بە تایبەتیش ڕاوی تێكڕای باڵندەكان، ئەوانەی كۆشتیان دەخورێ و سەودا و كڕین و فرۆشتنیان لە بازاڕدا پێوە دەكرێ، بەو كارەشیان سروشتی جوانی كوردستانیان شێواندوە و باڵندەكانیان قڕ كردوە.

بۆیە دەپرسین ئاخۆ كەی سنوورێك بۆ ئەو دیاردەیە دادەنرێ و دەست لەو ڕاوكردنە هەڵدەگرن، ئەگەرچی پۆلیسی دارستان هەمیشە لە بۆسەدا بوە و ڕێگای لێ گرتون، هەر بۆ نموونە ساڵی ڕابردووی 2018 وەك داتایەكی ڕاست و دروست تەنیا لە هەڵەبجەی شەهید پتر لە 60 سەرپێچی دەرهەق بە ژینگە و سروشتی كوردستان تۆماركراوە و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئەو دەڤەرە لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئەو ڕاستیەی ئاشكرا كردوە.
ئەوا لە شار و شارۆچكەكانی دیكەش بە هەمان شێوە ئەگەر زیاتر نەبووبن ئەوا كەمتر نەبوە، ئەوەش زەنگێكی مەترسیدارە و دەبێ لەو ساڵی تازەی 2019 بە جیدی كار بۆ بنبڕكردنی ئەو دیاردەیە بكرێ و بە تووندی سزای سەرپێچیكاران بدرێ بۆ ئەوەی بە یەكجاری ڕاوی باڵندەكان كۆتایی بێت.

 

 

© 2017 Hawler