کانونی دووەم 18, 2019

بزانە پاش بردنەوەی 145 ملیۆن دۆلار لە یانسیب چ بڕیارێكیان دا

ژن و مێردێك پاش ئه‌وه‌ی (145) ملیۆن دۆلارییان له‌ یانیسب بۆ ده‌رچوو،بڕیارێكی سه‌یریان دا، كه‌ماییه‌ی تێرامانی جه‌ماوەر بوو.
ئه‌م ژن و مێرده‌ له‌ ناوچه‌ی ئارمانج له‌ ئیرله‌ندای باكوور ده‌ژین،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یان ده‌زانی سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی سه‌ری ساڵی 2019 ئه‌وه‌نده‌ دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆیان و بڕی 145 ملیۆن دۆلاریان له‌ یانسب بۆ ده‌رده‌چێت.
ئه‌م ژن ومێرده‌ راسته‌وخۆ دوای بردنه‌وه‌یان بڕیارندا ئه‌و پاره‌یه‌ به‌هاو به‌شی دابه‌ش بكه‌ن بۆیه‌ لیستێكیان ئاماده‌كرد كه‌ ناوی (50) كه‌سی تییایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدارییان بكه‌ن، له‌و بڕه‌ پارییه‌ی كه‌ بۆیان ده‌رچووه‌ له‌ نێو لیستی ناوه‌كاندا ناوی سێ كچه‌كه‌یان و نه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ خزم و هاورێ ناویان هه‌یه‌. .

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز

© 2017 Hawler