تشرینی دووەم 16, 2018

بۆچی كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كانی جیهان ئایفۆن به‌كارده‌هێنن

ئایفۆن یەکێکە لە مۆبایلە بەناوبانگەکان لە نێو جیهاندا، به‌ هۆی بوونی چه‌ند شتێكی ناوازه‌ له‌م مۆبایله‌ زۆربەی کەسایەتیە بەناوبانگەکان لە جیهاندا بەکاری دەهێنن
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی فۆربێس، هەردوو جۆرە نوێکەی ئایفۆن (ئایفۆن ئێکس ئێس و ئایفۆن ئێکس ئێس ماکس)، خاوەنی سی پی یو (یەکەی ناوەندی پێوەئاژۆی) زۆر بەهێزن، بەڵام باترییەکی بێهێز و بڕنەکەرەیان هەیە.
سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێس:ئەم سیستەمە بەوە جیادەکرێتەوە لە سیستەمەکانی تر کە روکارێکی جوان و ناوازەی هەیە و هاککردنی ئەم سیستەمە زۆر قورسترە لە سیستەمی ئەندرۆید و ئەگەری توشبوونی بە ڤایرۆس زۆر کەمترە،وە کەمترین رێژەی هەڵەی تێدا بەدی دەکرێت بە بەراورد لەگەڵ سیستەمەکانی دیکە .
ئایفۆن ئێکس ماکس کە بە گرانترین بەرهەمی ئایفۆن دادەنرێت لەگەڵ مۆبایلی سامسونگ گالاکسی نۆت 9 بەراوردکرا، کاتێک ئایفۆنەکە لەبەر بێ بارگەیی (شەحن) کوژایەوە، هێشتا گالاکسییەکە خاوەن 37%ی بارگەکەی بوو.
هه‌روه‌ها شێوازی دیزاینی مۆبایلەکە ئێجگار ناوازەو کەشخەی تێدا بە دی دەکرێت لە رووی تەنکی و کێش و ڕەنگ تایبەتمەندی بەرز:وەک ئاشکرایە مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بە تایبەتمەندی بەرز و ناوازە ناسراوە لەڕووی خێرای ڕام و جوانی کامێرا و بیرگەی ناوەکی و چه‌ند شتێكی دیكه‌ . تا دێت بەکاربەرانی مۆبایلە زیرەکەکان زیاتر کاتەکانیان لەسەر مۆبایلەکانیان بەسەر دەبەن، بۆیە کڕیارانی ئایفۆن هەمیشە چاوەڕێی باترییەکی بەهێزتر دەکەن کە لەگەڵ تایبەتمەندی و ئاستی ئایفۆنەکانیان بگونجێت، بەڵام لە دواین بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، هێشتا ئەو کێشەیە چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە
هۆكارێكی دیكه‌ی كه‌ خه‌لك زیاتر ئه‌م مۆبایله‌ به‌كارده‌هێنن نەبونی دەرچەی میمۆریه‌ کە تا رادەیەکی زۆر دەتپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆس و فایلی سیخوڕی و هاک ڕیگە نەدان بە دابەزاندنی ئەپلیکەیشن لە رێگەی وێبسایتە دەرەکیەکان .

© 2017 Hawler