تشرینی دووەم 16, 2018

ئایا زیرەکیی دەستکرد تووندوتیژی ئایینی کەم دەکاتەوە؟

زاناکان بەرنامەی زیرەکیی دوستکرد تاقیی دەکەنەوە بۆ زانینی ئەوەی داخۆ دەکرێت پشت بەم جۆرە زیرەکییە ببەسترێت بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی تووندوتیژی ئایینی یان نا.

لێکۆڵەرەکان هاوکێشەکانی زیرەکیی دەستکرد بۆ دادگاییکردنی ئەو هەڵسوکەوتانە بەکاردێنن کە بەهۆی جیاوازییە تائیفی و مەزهەبییەکانەوە سەرهەڵدەدەن.
نموونەی توێژینەوەکە هەزاران کەسی لەوانە لەخۆ گرتووە کە نەتەوەر و ڕەگەز و ئایینی جیاوازیان هەیە. نەرویج و سلۆڤاکیا دەستیانکردووە بە تاقیکردنەوەی تەکنۆلۆژی بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە ناجێگیرانەی کە دوای نیشتەجێبوونی کۆچیەرە موسوڵمانەکان لە وڵاتە مەسیحییەکاندا سەرهەڵدەدەن.
لێکۆڵەران لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ئومێدیان بە توانای تاقیکردنەوەکەیان هەیە و پێیانوایە دەشێت ئەو ڕێگەیە ببێتە یارمەتیدەری حکومەتەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڕووداوانە و هەڵوەستەکردن لەسەر هۆکارەکانیان.
لەگەڵ ئەوەیشدا، یەکێک لە پسپۆڕە سەربەخۆکان ڕایگەیاند ئەم بەرنامەیە بەرلەوەی لە هەڵوێستەکانی ژیانی ڕاستەقینەدا بەکاربهێنرێت، پێویستە زیاتر ئەزموون بکرێت و تاقیی بکرێتەوە.
نۆبڵ شارکی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی ڕیسپۆنسبڵ ڕۆبۆتۆکس (دەزگای ڕۆبۆتی بەرپرسیار)، وتی: ''ئەم پرۆژە لێکۆڵینەوەییە ئەگەر بێتوو بگاتە قۆناغی پێگەیشتن دەشێت زۆر سوودبەخش بێت، واتە وەک ئامرازێکی پشتبەستوو بە فیکر بۆ شیکارکردنی فاکتەرەکانی ململانێی ئایینی بەکاربهێنرێت''.
ئەم لێکۆڵینەوەیە، کە لە درۆیەدا بڵاوبوویەوە "کۆمەڵگەکانی زیرەکیی دەستکرد و هاندانی کۆمەڵایەتی"، ئاماژەوە بەوە دەدات کە خەڵک هەر بە سروشتی خۆیان ڕەگەزێکی ئاشتیخوازن. تەنانەت لە کاتی قەیرانەکانی وەکو کارەساتە سروشتییەکاندا، ڕەگەزە مرۆییەکان بەشیوەیەکی ئاشتیخوازانە کارلێک دەکەن. بەڵام لە هەندێ هەڵوێستدا بەرنامەکە ئاماژە بەوە دەدات خەڵک مەیلیان لە پشتیوانیکردنی تووندوتیژی هەیە. نموونەی لێکۆڵینەوەکە هەندێ بۆنەی تاقیی کردۆتەوە کە تێیاندا تەحەدای بیروباوەڕە سەرەکییە نەژادییەکان کراوە. بۆ ئەمە لێکۆلەرەکان پشتیان بەستووە بە ناڕەزایەتییەکان لە ئیرلەندای باکور بۆ بەرنامەڕێژکردنی ئەو ڕەوشانەی کە بەهۆی "ترسی کۆمەڵایەتی لە بێگانەکان"ـەوە دروست بووە، کە سەریکێشا بۆ کردەکانی تووندوتیژی.
ململانێکە بەردەوام بوو، ئینجا فاکتەرە سیاسی و کولتوورییەکانیش هاتنەسەر فاکتەرە ئاینییەکان، بیە لە ماوەی سی ساڵدا 3،500کەس بوونە قوربانی.
ترسە عەریزییەکان:
بەرنامەکە هەندێ سیناریۆی بەکارهێناوە کە پشتی بەستووە بە تووندووتیژییەکانی ویلایەتی گوجاراتی هیندی لە ساڵی 2002دا، لەو ڕووداوەدا تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا نزیکەی دوو هەزار کەس لە هیندۆس و موسوڵمانەکان کوژران.
لێکۆڵەرە سەرەکییەکەی بەرنامەکە، جاستن لین وتی: ''بۆ بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە توێژینەو لە ئایین یان کولتووردا، پێویستە بۆ نموونە نوێیەکانی دەروونناسی مرۆیی بگەڕێین، چونکە پێکهاتەی دەروونیمان بنچینەی کولتوور و ئایینە''.
ئەوەیشی وت کە ''هۆکارە ڕیشەییەکانی تووندوتیژی ئایینی، پشت بە چۆنیەتی مامەڵەکردنی مێشکمان لەگەڵ ئەو زانیارییانەدا کە جیهانی دەوروبەرمان پێیدەدات، دەبەستێت''.
هەندێ لە بەرەنجامەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە مەترسیییەکانی ململانێی ئایینی ئەو کاتە زیاتر پەرەدەستێنێ کە بیروباوەڕ و بەهای پیرۆزی گروپێک یان کۆمەڵێک بە بەردەوامی وەها ڕەخنە بکرێت کە ئیدی خەڵکە باوەڕدارەکە نەتوانن تەحەمولی بکەن. بەڵام لەم حاڵەتەیشدا 20%ی ئەو ترسانە سەردەکێشن بۆ تووندوتیژی. لین ئاماژەی بەوەیشدا کە ''ئەم ترس و شڵەژانانە ئەو کاتە ڕووەدات کە مەنزومەی باوەڕی سەرەکیی خەڵکی ڕەخنەی تووند بکرێت و هەست بکەن گومانیان لەسەر بیروباوەڕەکەیان بۆ دروست بووە''.
ئەندامانی دەرەوەی کۆمەڵەکە:
لێکۆڵەرەکان پێیانوایە یەک وەڵام هەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی توندوتیژیی ئایینی و تبیرۆریزم، ئەویش خوڵقاندنی ڕەوشێک کە تێیدا چیتر خەڵک بێگانەکان وەک هەڕەشە نەبینن.
هەڵوێستەکان ئەو کاتە مەترسیدارتر دەبن کە جیاوازیی قەبارە لەنێوان دوو کۆمەڵەی ئایینی هاوشێوەدا زیاد بکات و خەڵکەکەی بڕیار بدەن بە شێوەیەکی ڕێکخراوتر ڕووبەڕووی "ئەندامانی کۆمەڵەکەی تر" ببنەوە و وەها وێنایان بکەن سەرچاوەی مەترسین.
مەرج نییە لەم دۆخەدا ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئەندامەکانی کۆمەڵە ئاینییە جیاوازەکاندا ڕووبدات، چونکە ڕەنگە سەرچاوەی ئەم هەڕەشەیە لە میدیا و سۆشیال میدیاوە بێت.
لین بە هۆشداریدانەوە وتی: ''ڕەنگە ئێمە لە ئێستای ژیانماندا لە قاوعی زانیارییدا بژین، بەڵام هێشتا بڕێکی زۆر زانیاریمان دەربارەی ئەندامانی کۆمەڵەکەیتر هەیە، ڕەنگە ئەم زانیارییانە لەخۆیانەوە بمانوروژێنن تەنانەت ئەگەر یەک کەسیش لەوانە بە حەقیقی لەسەر ئەرزی واقیع بوونی نەبێت''. وتیشی: ''تەنیا ئایدیای هەڕەشە ددەشێت بە هەمان ڕادەی هەڕەشەی ڕاستەقینە بۆ دروستکردنی کاردانەوە بەهێز بێت''.
سەرچاوە:
http://www.bbc.com/arabic/science-and-tech-46050904

© 2017 Hawler