تشرینی دووەم 16, 2018

زاریادی.. باخچەیەكی جوان و دڵگیری مۆسكۆ

لە وڵاتی ڕووسا بە تایبەتی لە مۆسكۆی پایتەخت چەندین پارك و باخچەی دڵگیر هەن كە خەڵكی شارەكە و میوانان و گەشتیاران كاتەكانی خۆیان تێدا بەسەر دەبەن كە یەكێك لەو باخچانەی كە تایبەتمەندی و بایەخی خۆی هەیە باخچەی (زاریادی) یە ئەوەیان بە باخچەیەكی جوان و دڵگیری مۆسكۆی پایتەختی وڵاتی ڕووسیا ئەژمار دەكرێ كە دەكەوێتە نزیك كرملین و لەبەر گرنگی و بەرچاوی ناوی چۆتە لیستی باشترین 100 شوێنی جیهانی ئەویش بەپێی ڕاپرسی گۆڤاری (تایمز) ئەو باخچەیە ناوبانگێكی زۆری هەیە لەسەر ئاستی پایتەخت و وڵاتە خۆی هەتا لە جیهانیش ناسراوە، لەو باخچەیەدا كۆمەڵێك پێویستی حەسانەوە و پشوودان فەراهەم كراوە وەك هۆڵی شانۆ و ئەشكەوتی دێرین و پردێكی جوان و قەشەنگ كە لەسەر دەریای مۆسكۆ وە درێژ بۆتەوە، هەر لە ساڵی 1974 و لەسەردەمی ستالین چەند قووڵەیەكی بەرز و دڵگیری بۆ بینا كراوە كە سیمایەكی زۆر جوانی بەدەور و بەرەكە بەخشیوە، هەر لێرەوە دەبێ هێما بۆ ئەوەش بكەین كە ئەو باخچە گەورە و بەلاحە بۆتە هۆی ئەوەی كە مۆسكۆی پایتەخت ببێتە خاوەن ژینگە و كەشو هەوایەكی لەبار و خۆش و سوودبەخش بێت بۆ هەموو دانیشتوانەكەی ئەوەشیان گەورەترین دەستكەوتە بۆ خەڵكی شارەكە و هەموو ئەوانەی كە لەوێدا پشوو دەدەن.

 

© 2017 Hawler