تشرینی یەکەم 14, 2019

تاچەند ئاژەڵە بەڕەڵاكان دیمەنی شاریان ناشیرین كردوە؟

ئەمڕۆ بەسەر هەر جادە و شەقامێكی شار تێپەڕ دەبی دەبینی پشیلە و ئاژەڵە بەڕەكان لەلایەن شوفێرە تیژ ڕەوەكانەوە پێكراون و بە زەویدا پان كراونەتەوە، یان ڕوو لە هەر شوێنێك دەكەی دەبینی گوێ درێژ و سەگ و هەندێ جار ڕێوی و ئاژەڵی دیكە دەبینرێن كە منداڵان زۆر بێ ویژدانانە ئازاریان دەدەن و هەندێ جار بە سەختی زامداریان دەكەن، بۆیە ڕەوای هەق نیە مرۆڤ بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاژەڵە بەستەزمانانە بكەن و بەو شێوەیە ئازاریان بدەن، بۆیە هەق وایە سنوورێك بۆ ئەو دیاردەیە دابنرێ و لایەنە بەرپرسەكانیش دەست پێشخەری بكەن لە نەهێشتنی ئەو دیاردە ناشارستانیەی كە بە شێوەیەكی زۆر خراپ تەشەنەی كردوە و خەریكە دەبێتە دیاردەیەكی قێزون، بۆیە ناكرێ شارەكەمان بەو شێوە ناشیرین بێ و بەو هۆیەوەش نەخۆشی بۆ مرۆڤ بگوازێتەوە، بۆیە كاتی ئەوە هاتوە هەموومان لە جوانكردنی شارەكەماندا هاوكار و هەماهەنگ بین، چونكە ئەوەیان سوود و قازانجی هەموو لایەكی تێدایە، بێگومان بەرژەوەندی گشتیش لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانەوەیە، ئیدی دەبێ بەجیدی كاری بۆ بكرێ و كەمتەرخەمی تێدا نەكرێ، هەر لەمبارەیەوە ئاسۆ شكاك سەرۆكی ڕێكخراوی ئاڤیار بۆ هۆشیاری ژینگەیی دەڵێ: بەهۆی نەبوونی هۆشیاری ژینگەیی لەلایەن تاكەكانەوە ژیانی ئەو ئاژەڵانە كەوتۆتە مەترسیەوە ئەویش بەهۆی كەسانی پسپۆڕ ی خۆبەخش و نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان پارێزەرانی ئاژەڵ و دامو دەزگاكانی حكومەت تایبەت بە ڤێتەنەری ئاژەڵان كە بە زۆری سەگ و پشیلەی ناو كۆچە و كۆلانەكان دەگرێتەوە كە خەڵكیان هەراسان كردوە لە هەمووشی خراپتر خەڵكان مامەڵەیەكی نا تەندروستیان لەگەڵدا دەكەن و ئازاریان دەدەن تا دەگاتە ئەو ڕادەیەی كە بەدوای ئۆتۆمبیل ڕایان دەكێشن هەر وەك ئەو دیاردەیە لە نێو شاری هەولێر ڕوویدا و ویژدانی هەموومانی هێنایە هەژان .

© 2017 Hawler