تەمموز 16, 2019

(7)
- ئەگەر ئازای وادەكەی!
- ئەگەر بە ماری، بە مام و خاری، ئەگەر بێ ماری، بێ كەس و كاری.
- ئەگەر بچیە ئەوسەری دنیایێ.
- ئەگەر پیاوی دەچی!
- ئەگەر خوا مەیلی لێ بی.
- ئەگەر جگت نەبوو، مەچوە جگانێ.
- ئەگەر دەلێسی، هەر هەردەلێسی.
- ئەگەر مەردی ناگەڕێیەوە!
- ئەگەر نەتبی خێرت پێ ناكەن، ئەگەر هەتبی حەزت لێ ناكەن.
- ئەگەر نانت نییە! خۆ زمانت هەیە.
- ئەمە گیای مردنێینە.
- ئەمن دەزانم چ مارە.
- ئەمن كردم دەرۆزە، ئەتو بكە قەپۆزە.
- ئەمن هینا بە پزدان، بردی بە ناو ڕان.
- ئەوە ئی خۆمان لێ بەرایە.
- ئەوە ئیشی خوایە.
- ئەوە بەدەست دەكەوی!
- ئەوە پەشی كێیە؟ ئەوەی بیخوا.
- ئەوە چییە ئاردە، هەر كەسەو لۆ ماری خۆی غاردە.
- ئەوە ساحێب تەعامە.
- ئەوە قسەیە.
- ئەوە لەگە چدا نییە.
- ئەوە لەگە هیچدا نییە.
- ئەوەی چاكە لۆ خۆی چاكە، ئەوەی خراپە كافی عاریتی.
- ئەوەی خودا بدا، ئەو باشە.
- ئەوەی خودا بیبا، زۆر شوكر.
- ئەوەی نەكا بەگێی مەزنان، دوو قۆچی دێ وكی بزنان.
- ئەو بەند و بالۆرەیە تەواو نابێ.
- ئەو تڕو منەتەی ناوێ.
- ئەوڕۆ فیتنە بوویتە ئەنگوستی پێی.
- ئەو قسەت بە زمانی گرتییە.
- ئەو قسەی نەكەی ها! دەوت خواردەبی.
- ئەو گووە بەوان ناخورێ.
- ئەو لایە بەر كەنارە، لایدیش تۆزو غوبارە.
- ئەمن لەوان زیاترم!
- ئەویش دەزانی كێندەرێ نیسكان دەینی.
- ئەوی كەرەكی نەبی، كەرەكی ناینی.
- ئەوی لەتو دەبی، لەتو زۆرزانترە.
- ئاروی بڕكەكینە، مێرووی كونەكینە.
- ئاسمان بە تەمە، دری جاحێلان بە غەمە.
- ئاش بەگەیە.                             
- ئاگای لە خۆی نییە.
- ئاگای لەو دنیایەی نییە.
- ئامانەتی خوای بی.
- ئاوایكە.
- ئاو دەزانی پەنیری ماری مەلای كێ دزیتی.
- ئاو كێشە (هەندێ خواردن ئاوی زۆر دەوێ).
- ئاهی ئیللەڵڵای نییە.
- ئۆخەی دەرمانی كۆخەی.
- ئیستیفراقی كرد.
- ئیش جەوهەری پیاوییە.
- ئیشمان نییە كردارن، گۆلكمان نییە هەوسارن.
- ئیللا خوای گەورە دەزانی خێر لەچیدایە.
- ئینەڵڵا و بڕاوە.
- ئیشی پینەو پەڕۆ، ناگاتە نیوەڕۆ.
- ئێرە نا دێرە، ئێرە زەنوێرە.
- ئێرە و عاسمانێ لێك دوورن.-

ئێرە و عاسمانێ لێی مەمنوونم

 

د.عەبدوڵڵا خدر مەولوود

© 2017 Hawler