ئاب 11, 2020

چۆن لە قۆناغه‌كانی ژیان بگەین؟

چه‌مكی گه‌نج و ئه‌و وورده‌ كولتوورانه‌ی كه‌ هاوشانی گه‌نجانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی و پێش ئه‌وه‌ی قۆناغی گه‌نجێتی وه‌ك دیارده‌یه‌كی وه‌رگیراو له‌ مۆدێرنیزم پێناسه‌گه‌لی مافی و كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی بدۆزێته‌وه‌، پانتاییه‌ك بۆ قه‌یران، ئاڵۆزی، گومان و بڕێك كات ترس و نیگه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵگاش ده‌خه‌نه‌ ڕوو. ته‌ماشاكردنی ئه‌و چه‌مكانانه‌ی كه‌ له‌ وتووێژ و ده‌ق و راگه‌یاندنه‌كانی تره‌وه‌ به‌رامبه‌ر گه‌نجان ده‌خرێته‌ ڕوو، به‌ ئاشكرا و به‌ باشی ئه‌م راستییه‌ ده‌سه‌لمێنێت.

ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م چه‌مكسازییه‌ به‌ دنیایه‌كی پێكدژئامێز بریتییه‌ له‌ دیاریكردن و راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگای به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌ چاودێری و بایه‌خدان و كۆمه‌ككردنی گه‌نجان به‌ تێپه‌رینیانبۆ قۆناغی پپری و به‌دیهاتنی توانا به‌زه‌بره‌كانیان، كۆمه‌ڵگای پیر هه‌ندێ كات نیگه‌رانی پانتاییه‌ لێوانلێو له‌ ململانێیه‌كانیش ده‌بێت. به‌م چه‌شنه‌، ترس و هیوا ده‌توانێ بنه‌مای به‌شێ له‌ واقیع و تێڕوانینه‌ نه‌ریتییه‌كان بێت به‌رامبه‌ر گه‌نجان كه‌ درێژكراوه‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌ش له‌ بونیاده‌ مۆدێرنه‌كان به‌ روونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت. راگه‌یاندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كۆمه‌ڵگه‌ی پیران له‌ وه‌رچه‌رخان و ره‌وتی بزوتنه‌وه‌كان و لایه‌نگیرییه‌ زه‌ینیی و ره‌فتارییه‌كانی گه‌نجان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌. له‌ بواری له‌م چه‌شنه‌دا به‌ لایه‌نگیریه‌ ئایدۆلۆژییه‌كانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ گووته‌ی كوهن، كۆمه‌ڵناسی ئینگلیزی، به‌رهه‌مهێنانی چه‌شنێ هه‌ره‌سی ئاكاری (moralpanic) ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی گروپه‌كانی ورده‌ كولتووری كه‌ نیشانه‌كانی ئه‌ندامبوون و پاشكۆیه‌تی ره‌فتارییان له‌ توخم و ره‌مزه‌ ره‌فتارییه‌ تایبه‌ته‌كان دیاری بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ نیگه‌رانی و ترسه‌وه‌ خۆیان مانفێست ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئاكامی زه‌ینیه‌تی نیگه‌ران و شێواوی كۆمه‌ڵگای پیران به‌رامبه‌ریان په‌خش ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ هه‌نووكه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بیكه‌ین ئه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌ قۆناغی گه‌نجێتی و ورده‌ كولتووره‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ تایبه‌مه‌ندییه‌كانی چیین و ئاخۆ ئه‌و ترس و نیگه‌رانیانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی پیران به‌رامبه‌ریان ده‌یخه‌ینه‌ ڕوو واقیعی و بابه‌تییه‌ یان به‌ پرۆسه‌ی توێژینه‌وه‌ و گفتوگۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ درووست ده‌بن. راڤه‌ په‌یوه‌ستداره‌كانی ورده‌ كولتووری گه‌نجان ئه‌شێ به‌ پاشكۆیه‌كه‌وه‌ بێت كه‌ به‌ قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن و توانامه‌ندی بۆ ده‌ركه‌وتنی شوناس و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌سایه‌تی داده‌نرێن و له‌ لایه‌كی تر، ئاكرازێك بۆ قه‌یرانی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری كۆمه‌ڵگا و چه‌شنێ به‌رگری و ناره‌زایی ره‌مزی به‌رامبه‌ر نۆرم و به‌ها چاكسازیكه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ژمێرن.
رووانگه‌ی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جێ سه‌ره‌نجی سایكۆلۆژیای گه‌شه‌سه‌ندن و هه‌رزه‌كارانه‌ و به‌ شیكردنه‌وه‌ی پشت ئه‌ستوور به‌ بایه‌لۆجی هاوشانه‌. ئاراسته‌ و ره‌وتی دولایه‌نه‌ له‌ نه‌ریتی توێژینه‌وه‌ كولتوورییه‌كان و خستنه‌ڕووی وه‌رچه‌رخان و چه‌مكسازییه‌كی جیاواز له‌ گه‌نجێتی وه‌ك پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری وایه‌.

چه‌شنه‌كانی قه‌یرانی گه‌نجان
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌توانین قه‌یرانه‌كانی گه‌نجان بۆ سێ گروپ دابه‌ش بكه‌ین:
یه‌كه‌م: قه‌یرانه‌ گشتییه‌كان كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ته‌مه‌ن و قۆناغێكی تایبه‌ت له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی تاكه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌شێ له‌ هه‌ر قه‌یرانێكدا له‌ ئاستی كه‌سی و له‌ پێودانگێكی كۆمه‌ڵایه‌تی رووبدات.
دووه‌م: ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كات و قۆناغێكی دیاریكراوه‌، له‌م نێوانه‌دا قه‌یرانه‌كانی قۆناغی گه‌نجی بایه‌خێكی زۆری هه‌یه‌ و له‌ زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌ سایكۆلۆژییه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌.
سێیه‌م: ئه‌و خاڵه‌ی شایسته‌ی سه‌رنج لێدانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بایه‌خی قۆناغی گه‌نجی و رۆڵی كاریگه‌ر و روونی گه‌نجان و هووشیاری و ووزه‌یان قه‌یرانه‌ فیكری و زه‌ینییه‌كانیان بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگا په‌خش ده‌كاته‌ و قه‌یارنه‌ گشتییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نێو گه‌نجان ره‌نگ ده‌داته‌وه‌. له‌م رووه‌وه‌، نه‌وه‌ی گه‌نج له‌م بواره‌دا پێویسته‌ سه‌نته‌ری بایه‌خدان بێت به‌و تێروانین و پرسانه‌.

© 2017 Hawler