ئاب 11, 2020

چاكسازی و دادپەروەریی پەروەردەیی

لەو چەند ڕۆژەدا دوا كتێبی مامۆستا بەكر كەریم حەسەن بە ناونیشانی (چاكسازی و دادپەروەری و پەروەردەیی) كەوتە بەردەستی خوێنەرانەوە كە بریتیە لە كۆمەڵە وتارێكی پەروەردەیی بە پێز بە شێوەیەك كە هەموو لایەك سوودی لێ دەبینین سەرجەم ناونیشانی وتارەكانیش بریتین لە ( پەروەردە پرۆسەیەكی درێژخایەنە و هی هەموو میللەتە و میللەت لێی بەرپرسیارە – بەرپرسیاریەتی ناز و منەت و پاوانكردن نیە – با چیتر گوڵە دەستكرد و نایلۆنەكان بە گوڵی سروشتی و بۆن خۆش نەناسێنین – پەروەردە خاوەنداریەتی و بەرپرسیاریەتی گشتی كۆمەڵگایە نەك كەسانێك – پەروەردە ڕێگای بنچینەییە بۆ هەستانەوەی هەر میللەتێك یان داڕووخانی و دابڕانی – لەسەر پشووەكەی ڕۆژی شەممە پلانێكی دیراسەت كراو و گونجاو دابڕێژرێت بۆ پەروەردە – پۆست دەستكەوت و هێز نیە بەڵكو بەرپرسیاریەتیە – پێویستمان بە نەخشەڕێگایەكی ڕوون و شەفاف و گشتگیرە بۆ پەروەردە و فێركردن – لەژێر ڕۆشنایی چاكسازییەكان پێویستمان بە گۆڕانكاری ڕیشەیی هەیە – نیشتمان پەروەری بە كردار و تێكۆشانە نەك قسەكردن و خۆبادان - لەژێر ڕۆشنایی چاكسازییەكاندا پەروەردە پێویستی بە ئاوردانەوە و پێداچوونەوە و بە دواچوونەوە هەیە – پلانێك دابنێ بۆ جێبەجێكردنی ئامانجەكەت بە كردار – دەرخستنی نیەتێكی پەروەردەیی دروست – دڵسۆزی تەنها قسە نیە بوڵكو ڕوشت و كردارە – ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و دادپەروەری لە كارەكاندا كەسایەتی و هاوسەنگی بەڕێوەبەر دەپارێزێ – سەربەرزی نەتەوەكان بنیات نانرێ ئەگەر لەسەر سەری شەهیدەكان نەبێت – سەركردایەتی بریتیە لە بەرزكردنەوەی ڕاوبۆچوونی كەسەكان و بەرزكردنەوەی تواناكانیان بۆ بەرزترین ئاست – سەركردە ڕاستەقینەكان سەركردە دروست دەكەن نەك شوێن كەوتوو – سەركردایەتی بریتیە ڕاستگۆیی لە قسە دڵسۆزی لە كردار لە بەرزكردنەوەی ڕاو بۆچوونی كەسەكان و بەرزكردنەوەی تواناكانیان بۆ بەرزترین ئاست – فێركردنمان بەرەو كوێ خوێندنمان گەیشتە كوێ؟ - سەركردەی لێهاتوو ئەو كەسەیە كەوا لە كەسانی تر دەكات كە متمانەیان بە خۆیان هەبێت – كۆمەڵگەكەمان لە ئایندەدا پێویستی بە كەسانی ڕاستگۆ و متمتنە پێكراو و پارێزراو هەیە – فێربوون نیشتمانێك دەچێنێ و دروستی دەكات – لو ژێر ڕۆشنایی چاكسازییەكانی سەرۆكی هەرێم پێویستە هەموو هەوڵەكانمان لە پێناو جێگیربوونی پەروەردە بێت – ئەو هەموو سەفەر و ئیفدانە چی لە پەروەردە دەگۆڕێ ؟ - ئەوەی بوێری لە ناو چاوەكانی هەبێت ئەو گولەیە كە ئاڕاستەی دەكرێ – نیشتمانپەروەری بەكردار و تێكۆشانە نەك قسەكردن و خۆبادان – مرۆڤ ناتوانێ ببێتە سەركردەیەكی سەركەوتوو ئەگە هەست بە خۆشحاڵی و سەركەوتنی دەوروبەری نەكات) هەموو ئەوانە 29 وتارە كە پێشتریش بە شێوەی زنجیرە بڵاو كراونەتەوە، ئەگەر یەك بە یەكی ئەو تارانە بخوێنینەوە دەبینین سوودی ئەوانەشی تێدایە كە لە دەرەوەی پرۆسەی پەروەردەش كار دەكەن، دەبێ ئەوەش بڵێین مامۆستا بەكر لە نووسینەوەی هەموو وتارەكاندا سەركەوتوو بوە و توانیویەتی ئامانجەكانی خۆی بپێكێ تەنیا ئەوە نەبێ زۆربەی ناونیشانەكان زۆر لەیەكەوە نزیكن لە یەك تەوەر دەسووڕێنەوە، چونكە هەموو وتارەكانی نێو ئەو كتێبە پەروەردەیینە و نووسەر وەك ئەمری واقیع دەبێ بەو شێوازە هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكات و بەو شێوەیە دەریببڕێ، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە و مامۆستا لە پێشەكیدا وەسفێكی زۆر جوانی بواری پەروەردەیی كردوە و تیایدا دەڵێ: پەروەردە تا ئێستا وەكو خانوویەكی قووڕی سەر كاریتەی لە زستان دڵۆپەی دەكات و لە هاوینیش ساڵانە پێویستی بە دووبارە سواغ دانەوە هەیە، مامۆستا بەكر جگە لەو كتێبە پێنج كتێبی دیكەی بە چاپ گەیاندوە و چوار كتێبی دیكەشی ئامادەیە بۆ چاپ، ماوەتەوە بڵێین مامۆستا بەكر كەریم حەسەن لە ساڵی 1969 لە بەحركەی سەر بە شاری هەولێر لە دایك بوە و ساڵی 1990 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بەشی بیركاری كۆلیژی پەروەردەی زانكۆی سەلاحەددین بەدەستهێناوە و ساڵی 2016ماستەری لە كارگێری پەروەردەیی كۆلیژی پەروەردەی زانكۆی جینانی وڵاتی لوبنان بەدەستهێناوە و ئێستاش بەڕێوەبەری گشتی چالاكییەكانی وەرزش و هونەر و ژینگەیە لە وەزارەتی پەروەردە.

© 2017 Hawler