ئەم پەڕەیە چاپ بکە

لەخۆبردوویی ئەوانەی کە ئێستا سەرکەوتوون

گرانت كاردۆنا لە کۆمپانیای موڵک و عەقارات
گرانت کاردۆنا خاوەن کۆمپانیای موڵک و زەوی و زار، سامانەکەی سەرووی ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەوەیە و نووسەری کتێبی پڕفرۆشی "ئایایی بن یا خورە"ـە. لە بارەی لەخۆبردووییەوە دەڵێت:

دە ساڵ بەر لە ئێستا کۆمپانیاکەم دامەزراند. قەت بیر لەوە نەکەنەوە کەو هەم بتانهەوێت بیرۆکە و ئامانجێکی ئابووری دەست پێ بکەن و هەموو حەفتەیەکیش سێ جاران بچنە یاری تۆپی پێ و یا کاتتان هەبێت میوانی بکەن و بچنە میوانداری. من بۆ ماوەیەکی زۆر دەستم لە خۆشی و خۆشگوزەرانی هەڵگرت.

بارباڕا کۆرکۆران ـی سەرۆکی کۆمپانیای گرووپی کۆرکۆران و شارک تانک
(بارباڕا کۆرکۆران ـ خاوەن کۆمپانیای (گرووپی کۆرکۆران و شارک تانک ـە و سەبارەت بە ئەزموونی خۆی و لەخۆبردووییەکەی خۆی دەڵێت:
سەردەمێک سوودی قەرزی بانکی گەیشتبووە ١٨% و کەس خانوو و شووقەی نەدەکڕی. ٤٠٠ کەس لە ئاژانسەکەی مندا کاری دەکرد و تەنیا ڕێگەیەک کە بە بیرمدا هات و دەبوو غروورم بخەمە بن پێوە، ئەوە بوو کە سەرەڕای پاراستنی کۆمپانیاکەم، بۆ کەسانی دیکەیش کار بکەم. بوومە بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی تایبەت و ساڵی ١٠٠ هەزار دۆلار داهاتیم بۆ قەرزە بانکییەکان و تێچووی کۆمپانیاکەی خۆم کرد تا ئەوەی کە دۆخی ئابووری باشتر بوو.