ئەم پەڕەیە چاپ بکە

بۆچی تەمەنی ژنان لە پیاوان درێژترە

 

 

بەپێی توێژینەوەیەك كە كراوە، سەلماندوویەتی كە لە هەموو جیهاندا، تەمەنی ژنان لە تەمەنی پیاوان درێژترن،بەڵام ئایا مانای ئەوە دەگەینێت كە ژنان تەندروست ترن لە پیاوان. لە توێژینەوەكەدا، باس لەوەیش كراوە كە پیاوان زۆرتر هەڕەشەی مردنیان لەسەرە بەهۆی نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە. هەروەها پیاوان ئارەزوویان لە ژنان زیاترە بۆ خواردنەوەی كهول و جگەرەكێشان و ماددە بێهۆشكەرەكان.لەگەڵ ئەوەیشدا پیاوان زیاتر خەریكی ئەو كارانەن كە مەترسی مردنیان لێ دەكرێت، بۆ نموونە كاركردن لە شوێنی بەرز و كاری قوڕس.

پرۆفیسۆر، كارول جاغر، مامۆستا لە زانكۆی نیوكاسل، سەبارەت بە درێژبوونی تەمەنی ژنان لە جیهان، دەڵێت: "پیاوان لە كاتی نەخۆشبوونیاندا،كەمتر گرنگی بە چاودێری تەندروستی خۆیان دەدەن و كەمتر سەردانی پزیشك دەكەن و كەمتر رەچاوی بەكارهێنانی چارەسەر دەكەن.
كارل جاغر، باسی لەوەیش كردووە: "پێدەچێت ژنان بۆ ئەوەی ئامادەكراون تەمەنێكی زیاتر لە پیاوان بژین بۆ ئەوەی پاراستنی نەوەكانی داهاتوو، من ناڵێم پیاوان گرنگی بە مناڵ و نەوە نادەن بەڵام مناڵ خستنەوە و چاودێركردنیان پەیوەستە بە ژنانەوە".دەشڵێت: "ئەگەرچی ژنان قورسایی ژیانیان لەسەرە بەڵام بەراورد بە پیاوان هەر زیاتر دەژین، واتە بەجۆرێك ئێمەی ژنان نرخی درێژبوونی تەمەنمان بەڕێگەی جۆراوجۆر دەدەین.
توێژینەوەكە،ئەوەشی دەرخستووە، كە پێدەچێت هۆرمۆنی (ئەسترۆجین)ی مێینە كاریگەری هەبێت لەسەر درێژبوونی تەمەنی ژنان، لەبەرامبەردا هۆرمۆنی (تستوستیرۆن)ی پیاوان كاریگەری هەیە لەسەر كورتبوونی تەمەنی پیاوان.
ئەو توێژینەوەیە، ئەویشی خستۆتە ڕوو كە هەرچەندە ژنان زیاتر لە پیاوان دەژین، بەڵام مانای ئەوە نیە لە ماوەی تەمەنیاندا خۆشگوزارەنتر و تەندروستتر بن لە پیاوان.

وەگیراوەلە bbc Arabic