تشرینی دووەم 12, 2019

ئەحمەد دزەیی ڕۆژووی لەگەڵ قوتابیاندا کردەوە

بە مەبەستی گرنگیدان بە ڕەوشی قوتابیان و لابردنی قورسایی سەرشانیان لەم مانگەدا، زانکۆی نۆلج ئێوارەخوانێکی بۆ 1٥2٨ قوتابی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین لەسەر ئەرکی حاجی عەباس فازڵ، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارییەتی زانکۆکە ڕێک خست، لەو ڕێوڕەسمەشدا کە قوتابیان لە چاوەڕوانی بەربانگ بوون میوانداری ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینیان کرد.

لە لێدوانێکیشدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، بەرپرسان و دەستەی ئەمیندارییەتی زانکۆی نۆلج ئەوەیان خستەڕوو، کە ئەو ڕێوڕەسمە بووە بە نەریتێکی ساڵانە و ماوەی 3 ساڵە ژەمە خواردنی ئێوارە لەم زانکۆیەدا ڕێکدەخرێت، ئامانجیش لەم پڕۆژەیەدا لابردنی قورسایی سەر شانی خانەوادەی ئەو قوتابیانەی کە لە دەرەوەی هەولێر هاتوون و بە مەبەستی خوێندن لێرەن، هەروەها ڕۆڵی زانکۆی سەڵاحەدین بەرز دەنرخێنین، کە هەماهەنگیەکی تەواومان هەیە لەگەڵیان و هەمیشە بە ڕوحیەتی جوانەوە هاوکاری پڕۆژەکانی ئێمەن لە کاری مرۆیی و پێشکەوتنی زانستدا..

 

شیڤان شێرزاد- هەولێر

© 2017 Hawler