کانونی دووەم 18, 2021

زۆرترین بینراو كۆمه‌ڵایه‌تی

Error: No articles to display

 

- بە پێی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە هەر 18 چركەدا ئافرەتێك رووبەرووی توندوتیژی دەبێتەوە، هەروەها ئامارەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لە هەر 3 ئافرەت لە جیهاندا ئافرەتێك رووبەرووی توندوتیژی جەستەیی یان سێكسی دەبێتەوە لە لایەن ئەو كەسەی دەیناسێت، خۆشی دەوێت، یان متمانەی پێی هەیە.

 

- "سارا عومەر" وەك كچە كوردێك  لە 18 ئەم مانگە لە شاری كۆپنهاگن لە وڵاتی دانیمارك خەڵاتی ئەدەبی "لۆریاڵی زێرین"ی پێدەبەخشرێت،"سارا" یەكەمین نووسەرە كە پاشخانێكی كوردی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەیە و پێشتریش بە كەسێك كە هەڵگری ئەو پاشخانەیە نەدراوە،"سارا عومەر " لە بواری نوسین دەڵی: ھیوادارم ئەم خەڵاتە شتێک لە ئومێد و باوەڕ لەناو ئەو کچ و ژنانەدا بچێنێت، کە وەک من لە ڕۆژگارێکدا بێدەنگ و بێکەسایەتی کراون، بەڵام بەپێداگرتن لەسەر تەسلیمنەبوون و لەسەر بەرەنگاربوونەوە، دەبنە خاوەنی دەنگی خۆیان. دەنگێک، کە دەشێت دنیا بیبیسێت و دانی پێدابنێت.

 

- بۆ یەكەمجار كچێكی كورد بە نێوی "رەز گەردی" لە بواری مافەكانی مرۆڤ خەڵاتی نێونەتەوەیی وەدەست دێنێت و وەك كەسایەتی كاریگەری نیوزلەندا لە بواری مافی مرۆڤ دەناسرێت، ئەو كچە خەڵكی شاری هەوڵێرە و ئێستا لە نیوزلەندا دەژی و ئەمساڵ بڕوانامەی دكتۆرای لە زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكی وەرگرتووە، "رەز گەردی" وابریارە لە گەڵ تیمێكی پارێزەرانی نێودەوڵەتی سەردانی كوردستان بكات، بۆ لێكۆڵینەوە لە كۆمەڵكوژی داعش كە بەرامبەر كوردانی ئێزیدی ئەنجامدراوە

 

- بە پێی هەواڵێك كە لە سایتی باس نیوز بڵاو كراوەتەوە، گروپێ شاخەوانی"بەرانان" كە تایبەتە بە خانمانی دەربەندیخان چەند مانگێكە دامەزراوە و تا ئێستا چەند گەشتێكی شاخەوانیان بۆ ناوچە شاخاوییەكان ئەنجامداوە و كاتی گەشتەكانیشان بە رەچاوكردنی باروودۆخی ئافرەتەكان رێكخستووه.

 

- لە وادەی نزیكبوونەوە لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، رۆژی هەینی لە شاری كەلار سێ‌ برا خوشكی خۆیان هەڵدەواسن تا ئەو كاتەی دەخنكێت، بە پێی ئەو راپۆرتەی لە رووداو بڵاو كراوەتەوە ئەو ئافرەتە لە دایكبووی ساڵی 1994 و ماوەی 7 ساڵە ژیانی هاوبەشی پێكهێناوە و خاوەنی 3 منداڵە وبە هۆی هەبوونی كێشەی نێوانیان لە هاوسەرەكەی جیابۆتەوە،لە دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە تۆمەتبارەكان بە پێی مادەی 406 دەستگیركراون و لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.

ئا: نەسرین حەسەن

 

© 2017 Hawler