کانونی دووەم 17, 2021

زۆرترین بینراو كۆمه‌ڵایه‌تی

Error: No articles to display

با فێری زمانێكی هاوبەش بین

نەسرین حەسەن

 

كە منداڵ بووم، حەزم دەكرد جلی بووكێنی لە بەر بكەم، بە كامیرا وێنەم بگیرێت و بە سواری سەیارە فیق و هور بە ناو شەقامەكاندا بمگێرن، لە كاتی یاریكردن لە گەل كچانی هاورێشمدا بەردەوام شەڕمان لە سەر ئەوە بوو كێ‌ دەبێتە بووك و تارا سوورەكەی پێدادەات، لەو روانگەوە لە پرۆسەی هاوسەرگیریمان دەڕوانی.
پێكهێنانی ژیانی هاوبەشی لە نێوان تاكەكانی كۆمەڵگەدا بۆچوون و لێكدانەوەی جیاوازی هەیە، پرۆسەیەك كە بەلای هەندێك كەس خۆشترین كاتەكانی ژیانە و بەلای هەندێكیش گەورەترین هەڵەیە و بۆ راستكردنەوەی بیر لە جیابوونەوە دەكەنەوە، بە پێی ئامارەكان لە هەرێمی كوردستان رێژەی جیابوونەوە بە هۆكاری جیاواز رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت و ئەمەش جێگەی نیگەرانییە. " جان گاتمن" دەروونناسی گەورەی ئەمەریكی و پسپۆر لە بواری خێزان كە ماوەی 40 ساڵە لە بواری راوێژكردنی خێزان ئیش دەكات، پێی وایە" لە ژیانی هاوسەریەتی ئەوەی زۆر جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە هیچ كات جیاوازی بیرورا لە شتە گەورەكان نابێتە هۆی جیابوونەوەی هاوسەران لە یەكتر،بەڵكو ئەوشتەی هاوسەران لە یەكتر جیادەكاتەوە، چۆنیەتی شێوازی رووبەڕووبوونەوەی هاوسەرانە لەگەڵ كێشەكان كە بە گفتوگۆ دەست پێدەكات، هەروەها"گاتمن" رای وایە كە " رێنمایی پێش هاوسەرگیری " هاوسەران لە جیابوونەوە دەپارێزێت ". وەك بەشی رێنمایی هاوسەرگیری لە یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە ساڵی 2018 وەك یەكەم هەنگاو پرۆژەی "رێنمایی پێش هاوسەرگیری " بۆ ئەو گەنجانەی ژیانی هاوسەریان پێكنەهێناوە خستمانە بواری جێبەجێكردنەوە، پرۆژەكە بە چاودێری و سەرپەرشتی كەسانی پسپۆر و شارەزا رێنمایی پێویستی دەبەخشیە گەنجان بە هەر دوو رەگەزەوە لە بوارەكانی" كۆمەڵایەتی، دەروونی، یاسایی، تەندروستی" كە لە راستیدا كاردانەوەی باشی هەبوو و توانی وەڵامدەرەوەی زۆربەی ئەو پرسیارانە بێت كە گەنج بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری لای گەڵالە ببوو. ئەم پرۆژانە پێویستە لە لایەن حكومەتەوە زیاتر پشتگیری بكرێن و پەری زیاتری پێبدرێت و بەیاسا رێكبخرێت، بۆ ئەوەی هەموو گەنجێك بەر لە هاوسەرگیری بەشداری لەو خولانە بكات.
"جان گاتمن" دەڵێ‌: تەنیا بۆ ماوەی 5 خولەك بە گوێگرتن لە هاوسەران 91% پێشبینی ئەوە دەكەم كە لە دوارۆژێكی نزیكدا بە یەكەوە دەمێننەوە یان جیادەبنەوە". بۆیە وەك، چۆن بیر لە ئاهەنگی بووك گواستنەوە، وێنەگرتن و گەڕان بە شەقامەكاندا دەكەینەوە، پێویستە بیر لە فێربوونی زمانێكی هاوبەشی نێوان هاوسەران بكەینەوە و بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكرێن.

© 2017 Hawler