تەمموز 12, 2020

زۆرترین بینراو كۆمه‌ڵایه‌تی

Error: No articles to display

کۆڕۆنا گەیشتە باکووری کوردستان

 شۆڕش غەفووری - هه‌‌ولێر

 

ەخۆشی کۆڕۆنا کە ئێستا مەترسییەکی گەورەی لە دونیا دروست کردووە و دەیان وڵاتی گرتووەتەوە، مەترسی ئەوەی لێ دەکرێت پەڕاوەی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش ببێت

بەداخەوە بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکان، شاری وانی باکووری کوردستان پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە، هەر بۆیە بە پەلە لە ژووری تایبەت خەوێندران و قەرەنتینە کراون. ناوەندی تەنگەتاوێی پارێزگای وان بوونی ئەم پێنج کەسەی پشتڕاست کردووەتەوە و باسیشی لەوە کردووە کە "ئەو کەسانە تێستی کۆرۆنایان بۆ کراوە"
شایەنی باسە دوای هاتنی نەخۆشی کۆرۆنا بۆ ناو ئێران، تورکیا هەوڵی توندروستیی لە سنوورەکانی تورکیا ـ ئێران بە تایبەتی لە سنووری ڕازی کە یەکێک لە قەرەباڵغترین سنوورەکانی دوو وڵاتەکەیە، بەرز کردووەتەوە و ئەو سنوورەی بە کامێرای نیشاندانی پلەی گەرمای لەشی مرۆڤ تەیار کردووە.
هەر ئەمڕۆش کە بڕیار بوو شاندێکی فەرهەنگی تورکیا بچنە ئێران و لێکتێگەیشتنێک واژوو بکەن، سەفەرەکەیان بە هۆی بوونی نەخۆشی کۆڕۆنا هەڵوەشاندووەتەوە.

© 2017 Hawler