ئایار 25, 2020

زۆرترین بینراو كۆمه‌ڵایه‌تی

Error: No articles to display

1-چه‌پاندن: ئامانج له‌ چه‌پاندن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیی ده‌روونییه‌، نكوڵیكردنێكی نائاگایانه‌ی‌ تاكه‌كه‌سه‌ له‌ مه‌یل و ئاره‌زوو و یاده‌وه‌رییه‌كانی تاوه‌كو هه‌ست به‌ تاوان و ئازار نه‌كات. بۆ نموونه‌ كۆنترۆڵكردنی شه‌هوه‌ت و غه‌ریزه‌كان و خۆپه‌رستی و ئاره‌زووی خاوه‌ندارێتی، شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاره‌زووانه‌ له‌ ئاگایی. به‌ڵام ئاره‌زووه‌كان به‌م كۆنترۆڵكردن و شاردنه‌وه‌یه‌ له‌نێو ناچن به‌ڵكو له‌ ده‌روونی مرۆڤدا به‌شێوه‌یه‌كی ڕووپۆشكراو ده‌مێننه‌وه‌.
2-ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌: ئامانج له‌ ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌یش دیسان شاردنه‌وه‌ی شتێك یان ئاره‌زوویه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئاره‌ووه‌كه‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌میش ئامرازێكی چه‌پاندن بێت. بۆ نموونه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌سووده‌ خۆی به‌ دڵپاك پیشان ده‌دات، ڕه‌زیل خۆی به‌ به‌خشنده‌، ترسنۆك به‌ نه‌به‌رد و هتد.
3-سه‌رهاویشتن: ستراتیژێكی نائاگایانه‌یه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ده‌روون و "من" له‌ هه‌ڵه‌ و بیرۆكه‌ مه‌ترسیداره‌كان و هاویشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌ و بیرۆكانه‌ بۆ سه‌ر كه‌سێكیتر، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روون هه‌ست به‌ سه‌رزه‌نشت نه‌كات. لێره‌دا كه‌سه‌كه‌ ده‌ستی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا ده‌سڕێت و سیفه‌ته‌كانی خی ده‌دات پاڵ هه‌موو كه‌سانیتریش.
4-پاساوهێنانه‌وه‌: نه‌سه‌لماندنی ئاره‌زوویه‌ك یان هه‌ڵه‌یه‌ك، پاساوهێنانه‌وه‌ و هه‌ڵبه‌ستنی حه‌كایه‌ت بۆی و دۆزینه‌وه‌ی هۆكار بۆ شه‌رعیه‌تپێدان یان نه‌دانی. بۆ نموونه‌ به‌كارهێنانی خۆشه‌ویستی وه‌ك پاساوی كردارێك له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا، ڕه‌نگه‌ عاشقێك ئازاری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بدات و دواتریش له‌ژێر ناوی خۆشویستن و خه‌مخۆریدا پاساو بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بهێنێته‌وه‌.
5-لابردن و گواستنه‌وه‌: مه‌به‌ستن له‌و ڕه‌فتاره‌یه‌ كه‌ به‌ره‌نجامی نواندنی هه‌مان ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه‌دا دروست ده‌بێت. ئه‌و منداڵه‌ی ده‌ستدرێژیی ده‌كرێته‌ سه‌ر، ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر هاوڕێیه‌كی یان پشیله‌یه‌ك، ئه‌و كه‌سه‌ی ئازار ده‌درێت ئازاری كه‌سانیش ده‌داته‌وه‌.
6-هاوقاڵبی (التقمص): واتای خۆهاوشێوه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان یان خۆشه‌ویسته‌كاندا، ئه‌مه‌یان به‌ پێچه‌وانه‌ی سه‌رهاویشتنه‌وه‌ كه‌ تاك سیفه‌ته‌كانی خۆی ده‌خاته‌ پاڵ ئه‌وانیتر، لێره‌دا سیفه‌تی ئه‌وانیتر بۆ خۆی وه‌رده‌گرێت وخه‌سڵه‌ته‌كانیان ده‌داته‌ پاڵ خۆی. هاوقاڵبی زێده‌ڕه‌ویكردنه‌ له‌ لاساییكردنه‌وه‌ی كه‌سێكدا و حه‌زه‌ بۆ هاوشێوه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا، واته‌ تێهه‌ڵكێشبوونه‌ له‌گه‌ڵ دۆخ و هه‌ڵوێسته‌كانیدا. بۆ نموونه‌ لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌كته‌ری فیلمێك له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌.
7-نكوڵی: واته‌ هه‌ڵهاتن و خۆدزینه‌وه‌ و دانپێدانان به‌ دۆخێكی واقیعیدا كه‌ ڕه‌نگه‌ ئازار به‌خش و دڵخۆشكه‌ر نه‌بێت. بۆ نموونه‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مشتومڕی ناخۆش، سه‌یرنه‌كردنی دیمه‌نێكی دڵته‌زێن، نكوڵیكردنی مردنی كه‌سێكی ئازیز.
8-قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌: ڕاستكردنه‌وه‌ و پڕكردنه‌وه‌ی شكسته‌ له‌ بوارێكدا به‌ په‌نابردن بۆ چالاكی و سه‌ركه‌وتنێكی بێسنوور له‌ بوارێكیتردا. لێره‌دا قه‌له‌ق و ئازاری شكست ده‌بێته‌ وزه‌ و پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نوقسانییه‌كه‌ی له‌ بوارێكیتردا پڕ بكاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ تا ڕاده‌ی زیاده‌ڕه‌وی بڕوات ڕه‌نگه‌ دیسانیش به‌ شكست بگاته‌وه‌.
9-وازهێنان و گه‌ڕانه‌وه‌: ئه‌مه‌یش به‌هۆی هه‌ستنه‌كردن به‌ ئارامی و غیره‌كردن و داڕووخان و شكسته‌وه‌ دروست ده‌بێت، كه‌سه‌كه‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێست یان كارێكی دیاریكراو، بۆیه‌ زۆجار نیگه‌رانه‌ له‌ كردنی كارێك یان نه‌كردنی، به‌ تایبه‌تی لای منداڵ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ په‌نجه‌مژین و بڵماندن و میزبه‌خۆداكردندا ده‌رده‌كه‌وێت.

© 2017 Hawler