ئەم پەڕەیە چاپ بکە

گرانبایترین جلی بووكێنی لە جیهاندا

هانی بوحەیری، دیزاینەری میسری، گرانترین جلی بووكێنی لە جیهان پێشكەش بە سەردەمین نمایشی جلوبەرگ كرد و میی عومەری،ئەستێرەی نمایشی جلوبەرگی دەستنیشان كرد بۆ لەبەركردنی ئەو جلە بووكێنییە كە بایی 15 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە، جلە بووكێنیەكەش بە ئەلماس و بەردی گران بایی وەكو قیراج داپۆشرابوو.

ئەوە یەكەمجار نیە كە ئەو دیزاینەرە ریكۆرد بشكێنێت لە جیهاندا لە ڕووی جلی بووكێنییەوە كە هەڵگری ئیمزای خۆیەتی، ئەوەبوو لە ساڵی 2017 جلێكی بووكێنی پێشكەش كرد كە بایی 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بوو، كە ئەستێرە "ئیسرا ئەللوزی"ـی لەبەری كرد.
ئەو جلە بووكێنییە زیاتر لە 150 قیراجی ئەڵماسی پێوەبوو جگە لە چەندین بەردی گرانبایی.