ئەم پەڕەیە چاپ بکە

سویدییەکانیش بە خێلیی چاو دەڵێن "خێلنینگ"

بۆ نموونە، کوڕە چاوی خێلە: Han är skelögd یان ئەوەی Han skelar کەچی سویدییەکان هەرگیز "نالی"یەکیان نەبووە
وەها ئاستبەرز و شاعیرانە وەسفی خێلبوونی چاوی یارەکەی بکات:

پێم دەڵێن: مەحبووبە خێل و قیچە، مەیلی شەڕ دەکا
خێل و قیچە؟ یا تەرازووی نازی نەختێ سەر دەکا؟!
خێل و قیچە؟ یا بە غەمزە بــۆ نــیشانەی دڵ، بە چاو
مەیلی ڕاست هاوێتنی موژگانی دڵپەیکەر دەکا؟!