حوزەیران 01, 2020

زۆرترین بینراو كۆمه‌ڵایه‌تی

Error: No articles to display

بە هۆی گۆڕانكاری ئاوهەوای جیهان 10 ملیۆن كەس شوێنی خۆیان جێ هێشتووە

دامەزراوەیەكی گرنگی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە تازەترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕای گەیاندووە بەرزترین پلەی گەرما لە مێژوودا لە 10 ساڵی ڕابردوودا بووە.
دامەزراوەی پێوانەسازیی كەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان راپۆرتێكی تازەی بڵاو كردەووە و نووسیویەتی ئەگەر بەراوردێك لە نێوان ئەو 10 ساڵەی ڕابردوودا بكرێت لەگەڵ ئەو ساڵانەی كە شوڕشی پێشەسازی بەو شێوەیەی ئێستا پێشكەوتوو نەبووە، ئەوا پلەی گەرما بە ڕێژەی1.1% گەرمتر بووە.
(پەیتیری تالاس) كە ئەمینداری گشتیی ئەم ڕێكخراویەكە دەڵێت: "گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا زیانێكی گەورەی هەبووە".
تالاس دەڵێت : "بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی كە بەسەر كەشوهەوای جیهاندا هاتووە، نزیكەی 10 ملیۆن كەس لە جیهاند شوێنی خۆیان جێ هێشتووە و ڕوویان لە ناوچەكانی دیكە كردووە".
ئەمینداری ئەو رێكخراوە دەشڵێت: "هەر بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە لافاوێك و زریانێكی زۆر لە جیهاندا دروست بووە".
سەبارەت بەو ناوچانەی كە بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە، سەرۆكی رێكخراوكە نووسیویەتی وڵاتانی ئاسیا و ئەو ناوچانەی كە دەكەونە كەناری زەریای هێمن، زیاتر لە هەموو ناوچەیەكانی دیكەی جیهان زەرەرمەند بوون.
هەروەها هەر ئەم دامەزراوە راپۆرتێكیان لەسەر گۆرانكارییەكانی كەشوهەوا لە جیهاندا بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەواوە نەوەكانی داهاتوو تووشی گرفتی گەورە دەبن ، لە راپۆرتەكەی ئەم دامەزراوە باس لەوەكراوە ئەو گازەی كە دەوری زەوی داپۆشیوە بە ئەندازەیەكی زۆر ڕێژەكەی بەرزبووەتەوە.
(پەیتیری تالاس) بەڕێوەبەری دامەزراوەكە داوای لە وڵاتان كردووە كەمتر گرنگی بەو وزانە بدەن كە لە ڕێگەی نەوت و بەنزینەوە دروست دەكرێت.
دەشڵێت: "پێویستە هەموو وڵاتان ڕاسپاردەكانی كۆنگرەی پاریس لە ساڵی 2015 جێبەجێبكەن كە تایبەتە پاراستنی كەشوهەوای جیهانی"

 

© 2017 Hawler