حوزەیران 01, 2020

زۆرترین بینراو كۆمه‌ڵایه‌تی

Error: No articles to display

شەپۆلەکانى خۆر چۆن دروست دەبن؟

زانایانى فیزیایى بوارى خۆرناسى توانیویانە بەهۆى کەشتى ئاسمانى "بارکەر"ەوە زانیاریى نوێ دەربارەى ئەو شەپۆلە هەتاوییانەى بەدەست بهێنن کە لە خۆرەوە دەردەچن و بە بەردەوامى بەر بەرگەهەواى زەوى دەکەون وکاردانەوەى بوارى موگناتیسییان لێ دەکەوێتەوە.
ساڵێک لەمەوبەر، مانگى دەستکردى "بارکەر سورلاب پرۆب"ى سە بە ئاژانسى ئاسمانیى ناسا، گەیشتە نزیکترین خاڵ لە خۆر کە تا ئێستا هیچ کەشتییەکى تر نەیتوانیووە پێی بگات. لەم گەشتەیشدا چەندین زانیاریى سەرسوڕهێنەرى دەربارەى شەبەنگى خۆر کۆکردۆتەوە کە پلەى گەرمییەکەى دەگاتە یەک ملیۆن پلەى سەدى و گەردەلول و شەپۆلەکانى خۆرى لێوە دەردەچن.
ئەم شەپۆلانە لە چەندین گەردى خێرا و بزۆز پێکهاتوون کە کارلێک لەگەڵ بوارى موگناتیسى زەویدا دەکەن، بەمەیش دیاردەى "شەفەقى جەمسەرى" لە ئاسماندا دروست دەبێت. ئەم شەپۆلانە دەتوانن تۆڕەکانى کارەبا و پەیوەندییە سلکى و ناسلکییەکان لەسەر زەوى لە کار بخەن و ببنە هەڕەشە بۆ سەر مانگە دەستکردەکانى دەورى زەوى و بگرە ببنە مایەى مەترسى بۆ گەردوونناسەکانى نێو فەزا.
بۆیە زانا فیزیاییەکان هەوڵدەدەن زانیاریى زیاتر دەربارەى ژینگەى موگناتیسى زەوى و چۆنیەتى دروستبوونى شەپۆلە هەتاوییەکان، دەست بکەوێت تاوەکو بتوانن پێشبنیى وردتریان هەبێت و خۆیان لە زیان بپارێزن.
ستیوارت بیڵ لە زانکۆى کالیفۆرنیاى بێرکلى، کە یەکێکە لە نووسەرانى ئەو چوار وتارە زانستییەى وا گۆڤارى "نەیچەر"، لە ڕۆژى 24ى کانوونى یەکەمى ئەمساڵ، دەربارەى زانیارییەکانى "بارکەر" بڵاوى کردۆتوە، دەڵێت: ''ئێمە کۆمەڵگەیەکى ئێجگار تەکنۆلۆژیین، تۆڕەکانى پەیوەندیگیریى و وزە لەسەر زەوى ئێجگار ئاڵۆزن، لەبەرئەوە ڕەنگە ئەو شەپۆلە گەورانەى لە خۆرەوە دێن، مەترسییەکى زۆر گەورە بن''.
هەروەها دەڵێت: ''ئەگەر بتوانن پێشبینیى کەشى فەزایى بکەین، ئەوا دەتوانن لەو کارتەدا کارکردن بەشێک لە تۆڕەکانى وزە بکوژێنینەوە یان ڕایان بگرین، یاخود سیستەمى مانگە دەستکردەکان دابخەین کە ڕەنگە ڕووبەڕووى مەترسى ببنەوە''.
یەکێک لە ئامانجەکانى کەشتیى ئاسمانى "بارکەر"، کەشفکردنى سەرچاوەى زریانە هێواشە خۆرییەکانە و چۆنیس لە دەورى خۆر خێرا دەبن.
ئەوە سەلماوە کە زریان یان شەپۆلە خۆرییەکان لە گەردى پڕ لە وزە پێکدێن –زۆربەیان پرۆتۆنات و ناوکى هیلیۆمن- بە درێژایى هێڵەکانى بوارى بوارى موگناتیسیى خۆر، بە خێراییەکانى زۆر دەجوڵێن.
هەروەها ئەم ڕەشەبا خێرایانە کە خێراییەکەیان لەنێوان 500-1000 کم لە چرکەیەکدا دەبێت، لە کونى زۆر گەورەى دەورى جەمسەرى باکور و باشوورى خۆرەوە دەردەچن. بەڵام سەرچاوەى زریانە هێواشەکان، کە چڕترن و خێراییەکەیان لە نیوەى خێرایى جۆرى یەکەمیان زیاتر نابێ، هێشتایش نەزانراو ماوەتەوە.
لە هەموو گەڕێکى نزیکبوونەوەدا، کەشتییە ئاسمانییەکە لە یەک هەفتە زیاتر چاودێریى کونە ئیکلیلییەکانى کردووە و بە ئامێر و کەرەستەى تەواو نوێى ئاستبەرز تۆمارى کردووە کە چۆن گەردەکانى زریانە خۆرییەکان بە درێژایى هێڵەکانى بوارى موگناتیسى لێیانەوە دەردەپەڕن. ئەو زانایانە توانیویانە بەهۆى نەخشەى تیشکە سەروو وەنەوشەییەکانى خۆرەوە، چاودێری شەپۆلەکان بکەن تا دەگەن بە سەرچاوەکانیان (واتە کونە ئیکلیلییەکان)، بەم پێیەبێ کونەکان سەرچاوەى شەپۆلە هێواشەکانن.
لەم میانەیەدا زاناکان کتوپڕ زنجیرەیەک هەڵگەڕانەوەیان لە بوارى موگناتیسیدا کەشف کرد، بە جۆرێک کە بوارەکە لە ناکاو بە ماوەى چەند چرکەیەک ئاراستەکەى بە ئەندازەى 180 پلە هەڵدەگەڕێتەوە و دواتریش دەچێتەوە سەر ئاراستەى ئاسایى خۆى.
بە بڕواى توێژەرى توێژینەوەکە، ڕەنگە ئەمە دەرەنجامى جۆرێکى جیاوازى پاڵەپەستۆى پلازما بێت کە ڕەنگە هۆکارى دیاردەى گەرمبوونى زریانە خۆرییەکان بێت.
سوپرایزى دووەم، ئەو تەپوتۆزەبوو کە لەسەر کەشتییەکە دەنیشت و هەتا زیاتریش لە مەدارە دیاریکراوەکەیدا لە خاڵى مەبەست نزیک بووایەتەوە، دیاردەکە چەند بارە دەبوویەوە.
قەبارەى هەر گەردێکى ئەم تەپوتۆزە لە یەک میکرۆمەتر (یەک لەسەر هەزارى میلیمەترێک) زیاتر نییە، کە ڕەنگە سەرچاوەکەیان سووتان و بەتۆزبوونى ئەم هەسارۆکە و نەیزەکانە بێ کە لە دەورى خۆر تواونەتەوە و ئەم تەپوتۆزەیان لێ مابێتەوە کە ئێستا بە دەورى خۆرەوەن.
سەرچاوە:
www.aljazeera.net

© 2017 Hawler