حوزەیران 01, 2020

زۆرترین بینراو كۆمه‌ڵایه‌تی

Error: No articles to display

چۆن بتوانین لەگەڵ منداڵەكانماندا ببینە هاوڕێ؟

دەروونناسان پێیانوایە كە دەبێ دایك و باوك دابەزنە نێو منداڵەكانیان و وەكو هاوڕێ مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن، فەیلەسوفی كۆمەڵناس"دكتۆر عەلی شەریعەتی" دەڵێت: ئەگەر ئێوە نەبن بە هاوڕێی (خوشكتان و كچتان و كوڕ)ەكانتان ئەوا گورگ دەبێتە هاوڕێیان، بۆ ئەوەی گورگ نەبێ بە هاوڕێیان ئەوا پێویستە ئێوە ببن بە هاوڕێیان و كەشێكی وایان بۆ بڕەخسێنن كە بتوانن ئەو پرسیارانەی كە لەدڵیاندا خۆی مەڵاسداوە و بووە بەگرێ لەلایان واڵای بكەن و بۆ باوك و دایكیان باسی بكەن و لە گیر و گرفتەكانیان ئاگاداربن و بۆیان چارەسەر بكەن)، لەكاتێكدا منداڵ ئەم جیهانە پڕ جەنجاڵە دەبینێت و منداڵان و ژیانی دەروبەری دەبینێت، ئەوا كۆمەڵێك پرسیاری لەلا گەڵاڵە دەبێ، كە پێویستی بەوەڵامێك هەیە لێی تێبگات و وەڵامەكە رازی بكات، بەڵام كاتێك تۆی باوك یان دایك دێیت بەبیانووی سەرقاڵبوون بە ئیشوكارەكانتانەوە یان سەرقاڵبوون بە مۆبایل و ئەو (هەواڵ و زنجیرە دراما)یانەوە كە لە تەلەفزیۆنەكانەوە پەخشدەكرێت، ئەو دەرگایانەیان لەسەر دادەخەن، باشترین شت ئەوەیە كە تۆ بتوانیت ماوە ماوە لەگەڵیاندا دابنیشیت و وەكو راپرسیەك هەندێ لەو پرسیارانەیان ئاڕاستە بكەن كە پەیوەندی راستەوخۆی بە جۆری سۆز و پەروەردەی دایك و باوكەوە هەیە بۆ منداڵەكانتان، ئایا تا چەند لە هەڵسوكەوتی باوك و دایكیان رازین بەرامبەر بە منداڵەكانیان، و پێیان بڵێیت كە چی گلەییەكت لە جۆری مامەڵەی دایك و باوكتان بە گشتی هەیە؟ هەر پرسیارێكتان هەیە بێ دوودڵی پێمانبڵێ، لەوانەیە یەكێك لەو پرسیارانە ئەوەبێ كە دایك و باوك ئەوەندەی گوێ بۆ خزم و دۆستان و كەسانی دیكە دەگرن و گفتوگۆیان لەگەڵدا دەكەن، ئەوەندە گوێ بۆ منداڵەكانیان ناگرن و بەدەمیانەوە پێناكەنن، ئەوەی لەم پرسیار و وەڵامانە هەڵیدێنجن و لاتان گەڵاڵە دەبێ، بۆ ئەوەیە كە ئەو گرفت و كێشانەی كە هەیانە دەردەشەی بكەن، ئەوەی لەتوانادا هەیە بۆیان جێبەجێبكرێت و ئەوەی كە لە تواناشدا نیە ئەوا وەڵامێكی دروستیان پێبدرێت و رازیبكرێن، ئەمە وا لە منداڵ دەكات كە دڵخۆشبێت و هەست بەوە بكات كە دایك و باوكیان لەبیریانی نەكردوون و بەتەنگیانەوەن، ئەگەر ئەمە نەكرێت ئەوا منداڵ ناچار دەبێت پەنا بۆ كەسانی دیكە ببات بۆ ئەوەی وەڵامەكەی دەسبكەوێت، پێویستە تۆ هەمیشە وەكو هاوڕێیەك بی بۆیان، دەرفەت بڕەخسێنە بۆئەوەی لەگەڵ خۆتدا بیانبەیتە دەرەوە، بۆ پارك، بۆ گەڕانێك كە بتوانی دڵی منداڵەكەتی پێخۆشبكەیت، خۆ ئەگەر تۆ نەتوانیت ئەو بۆشاییانەیان بۆ پڕبكەیتەوە و سۆز و خۆشەویستی و ئارامیان پێ نەبەخشیت، ئەوا كەسانی هەلپەرست بەشێوازێكی نادروست و نەخوازراو ئەو بۆشاییانەیان بۆ پردەكەنەوە، بەڵام چۆن پڕكردنەوەیەك؟ بەنیەتێكی زۆر مەترسیدار، كە بەبارودۆخێكی وادا تێدەپەڕێت، كە ئەو هەڵسوكەوتەی ئێوەی دایك و باوك هەرگیز خوازیاری نەبوون و گەڕانەوەیان بۆ بارودۆخی ئاسایی زۆر سەخت دەبێ.
 منداڵ مافی خۆیەتی لە باوكێكی بپرسێت و بڵێت(باوكە كاتێك بەیانیان تۆ دەڕۆی بۆ سەركار ئێمە خەوتووین، كاتێ ئێوارانیش دەگەڕێیتەوە ئێمە دیسانەوە هەرخەوتووین، كەی دەرفەتت دەبێ بۆ چەند ساتێك لەگەڵماندا دابنیشیت و هەندێ كاتی خۆتمان بدەیتێ و قسەی خۆشمان بۆ بكەیت؟ بەراستی ئەمە پرسیارە و وەڵامی پێویستە! راستە زۆربەی پیاوان ئیش و كاریان تا شەو درەنگانێكی شەوە، بەڵام دەبێ بیر لەوە بكاتەوە كە چەندە بەرپرسیارێتی بەخێوكردنی منداڵەكانی لەئەستۆیە؟ ئەوەندەش سەرپەرشتیكردن و پەروەردەكردنی لەئەستۆیە، ئینجا چۆن دەتوانێت ئەمە بخوڵقێنێت، ئەمە ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆیەتی كە نابێ فەرامۆشبكرێت، چونكە ئەگەر ئەم بوارەی لەبەرچاو نەگرت و منداڵەكەی تووشی لادان و كاری نەخوازراو بوو، ئەوا پارە ناتوانێت نە خۆت و نە منداڵەكەت لەم دۆخە نەخوازراوە رزگار بكات.

 

پارێزەر قادر ژەوان

© 2017 Hawler