تشرینی دووەم 18, 2019

پێشبینی ده‌كرێت تێچۆی پڕۆژه‌ی دراوی دیجیتاڵی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت

ئه‌ڵمانیا دژی ده‌رچوونی دراوی دیجیتالی لێبرا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو تایبه‌ت به‌ خۆی له‌ چه‌ند وڵاتێك بیخاته‌ كار.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌ولاف شۆلتس وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاندووه‌ پێویسته‌ ڕێگری بكه‌ین له‌ ده‌رچوونی ئه‌و دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌، به‌بروای ناوبراو ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م دراوه‌ مه‌ترسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی جی حه‌وتیش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دان ده‌ركردنی ئه‌م دراوه‌ به‌ مه‌ترسی ده‌زانن و پێیان وایه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر سیسته‌می نه‌ختینه‌یی و جێگیری دارایی جیهان درووست ده‌كات پێشتریش كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا داوای وه‌ستانی كاره‌كانی درووستكردنی ئه‌م دراوه‌ی كردبوو، به‌هۆی مه‌ترسی خستنه‌ سه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
فه‌یسبوك كاری له‌سه‌ر چه‌ند قۆناغێكی به‌ بازار خستنی ئه‌و دراوه‌ كردووه‌، پێشبینی ده‌كرێت تێچۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری دانیشتوانی جیهان ئه‌ندامی تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووكن، له‌ ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی دراوه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت.

© 2017 Hawler