ئەم پەڕەیە چاپ بکە

شیرینی خۆمان لا تاڵە تاڵی بێگانەمان لاشیرینە

* لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگا هەمیشە دژە بۆ چوون و دژە باو بۆتە تابڵۆیەکی رەش و بەرامبەر کەسانی خەمخۆرو مرۆ دۆست نیشان دەدرێت، هەرگیز قبوڵی بیرۆکەو بۆچوونی پۆزەتیڤ و پرۆژەی جوان ناکرێت، بۆیە لەنێو بازنەی ژیان دا ئەوانەی دەیانەوێ داری خۆزگەو ئومێد بروێنن لەلایەن دەوروبەر و کۆمەڵگاوە خەونەکانیان دەسوتێنن، نەدەیەڵن ئەم دارە گەورەبێت و بەربگرێت نەدەشهێڵن کەس لەژێر سێبەری بحەسێتەوە !!!
*ئەسەف ئەم بابەتە لەهەموو کایەکانی ژیان خەریکە لەحالەتەوە دەبێت بە دیاردە،لەپێناو سەرنەکەوتن و شکستی بەردەوام ... من رەفزی تۆ دەکەم !!! تۆش رەفزی من دەکەی !!!
ئیدی لەسەر بنەمای لێکتر قبوڵ نەکردن کەسمان یەکتر قبوڵ ناکەین !!!
چێژ و خۆشیە شیرینەکانی ناوماڵ بەتامی تاڵی دەرەوەی ماڵ وەردەگرین و هیچ کات هەنگاوە ئەرێنیەکانی نێوخۆ وەک دەسپێکێک بۆ رێگای راست و دروست وەرناگرین!!!
*بۆیە کاتێخێزان و تاک لەسەر ریتمی تاڵی پەروەردەبوو ئەستەمە بەهەمان تامی شیرینی خود خۆیی و نێو ماڵ بەردەوام بێت، لەکاتێکدا تاڵیەکانی دەرەوەی خێزان و برادەرو کەسی بیانی بەتامی شیرینی وەربگرێت !! ئا لەوکاتەدا کارەساتە گەورەکە روودەدات و لەگەڵ پەروەردەبوون و بەردەوامی ژیان هەمووان بەیەک ئاراستە لە پرس و بابەتەکان دەروانین و لەسەر هەمان تامی تاڵی، فێڵ لەخۆمان و دەورووبەردەکەین و بەشەربەتێکی شیرین وەسف دەکەین !!! کەچی لەواقیع دا قسە و پەیام و هەڵوێستەکانی دەرەوە چەشنی ژەهر هەمیشە بۆ بەرژەوەندی خودی خۆیان بوەو کەسی بەرامبەر هەستی پێنەکردوە !!!
*بۆیە کاتی ئەوە هاتوە لە هەموو روانگەکانی ژیان تاکی هۆشیار هۆشیارانە خوێندنەوە بۆ ووشەو رستەی بەرامبەر بکات چونکە زۆرجار لە نێو رستەکاندا پیتێک هەموو هاوکێشەکان دەگۆرێت !!! کەواتە با وەئاگابێینەوە لەوەی کە هەمیشە قسەو پەیامی خۆمانەمان لاپەسەند بێت و بەشیرینی قبوڵی بکەین، نەک پەیامە وەهم و قسە تاڵ و بەتاڵەکانی لابەلا بەشیرینی وەربگرین لەکاتێکدا هەر لە یەکەم دیدگاوە لەپێناو بەرژەوەندی کاتی ئەو ژەهرە کوشندەیە نۆش بکەین کە دەبێتە شێرپەنجە تا نەمانکوژێ وازمان لێ ناهێنێ

 

ئاری ئاغۆک
!!