وشه‌ی مۆد له ڕووی زمانه‌وانی به مانای سه‌لیقه، میتۆد و شێوه و ستایل . به‌كارده‌هێنرێت. له ڕووی زاراوهیشهوه به مانای میتۆد و ڕێبازێكی كاتییه كه سه‌لیقه و ئاره‌زووی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك و ستایلی ژیان له جۆری شێوه‌ی پۆشینی جل، جۆری بژێویی و ته‌لارسازی ماڵ و ....ڕێك ده‌خات.
به‌م چه‌شنه، ده‌توانرێت بگوترێت: مۆد به گۆڕانی ئاره‌زوویه‌كی دوبارهبۆوهی هه‌موو یان به‌شێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك داده‌نرێت و دواجار ده‌بێته هۆی ڕه‌فتارێكی تایبه‌ت یان به‌رخۆریی كاڵایه‌ك به‌تایبه‌ت له گرتنه‌به‌ری ستایلێكی تایبه‌ت له ژیان.
مۆد، دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه له هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌رێكی جیهان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌بینرێت. زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه لاساییكردنه‌وه‌ی مۆد به جۆرێك پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ئه‌و كاته‌ی پرسیاری لێ ده‌كه‌یت كه هۆكاری ئه‌م چه‌شنه له لاسایكردنه‌وه‌ی مۆد چییه؟ به‌ڵگه و به‌هانه‌یه‌كی ڕازیكهریی پێ نییه.
ئه‌و كاته‌ی قسه له دیارده‌ی مۆد ده‌كرێت، ناخودئاگایانه بیرمان بۆ گه‌نج و نه‌وه‌ی تازه ئه‌ڕوات. ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویست و ڕوونه له بنه‌ڕه‌تدا چییه‌تی مۆد شتێكی خراپ نییه، به مه‌رجێك زیان به ده‌وروبه‌ر و ئه‌وانیتر نه‌گه‌یه‌نێت و تاكه‌كان به‌ره‌و پوچگه‌رایی و ناڕێكی نه‌بات. كاتێ هه‌ندێ له گه‌نجان به هۆی پۆشینی جلوبه‌رگه نانۆرماڵهكان و ڕازانهوهیهكی جیاوازی سه‌ر و شێوه‌یان و ئه‌نجامدانی هه‌ندێ له‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كو‌لتور و ڕێوره‌سمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان ته‌با نییه، ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ده‌نوێنرێت، ڕه‌فتاری خۆیان وه‌ك مۆد و مۆدگه‌رایی ئاراسته ده‌كه‌ن.
هه‌ندێ له تاكه‌كان لاساییكردنهوی مۆد به سه‌ره‌نجراكێش و ڕاكێشانی دیدی ئه‌وانی تر و هه‌ندێكی تریشیان به نیشانه‌ی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن مۆدێڵ و میتۆدی پێشكه‌وتن به ده‌ستبهێنن ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ڕواڵه‌ته‌كه‌ی.
هه‌بوونی پێداگرییه‌كانی «كارل ماركس»، له‌سه‌ر ده‌رگیربوونی خۆرئاوا له هه‌ر دوو جه‌نگی جیهانی و ئه‌زموونی دابه‌زینی ئاستی ئابووری كۆتایی ده‌یه‌ی 20 و سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی 30 ڕێگرییان به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه كۆمه‌ڵناسه‌كان به ڕاده‌یه‌كی ته‌واو بایه‌خیان به پرسی «به‌رخۆریی» داوه.
له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بوو كه بایه‌خی به‌رخۆریی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بووه جێی سه‌ره‌نج و كۆمه‌ڵناسان و فه‌یله‌سوفه‌كان له ئابوریزانه‌كان زیاتر بایه‌خیان پێی داوه و توێژینه‌وه له‌م زه‌مینه له ده‌یه‌كانی 70 و 80 به لوتكه‌ی خۆی گه‌یشت، له هه‌مان كاتدا باسیان له‌گۆڕانێكی سه‌ره‌كی له په‌یوه‌ندی نێوان به‌رخۆریی، ئابووری و كۆمه‌ڵگه ده‌كرد. له دیدی «رۆبه‌رت باكاك» له كتێبی «به‌رخۆریی» (1993)، له كۆتایی سه‌ده‌ی 20 ئیدی به‌رخۆریی ته‌نها ڕه‌وتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی – كولتووری نه‌بووه و بۆ مه‌رامێك گۆڕاوه كه ده‌توانرێت له چوارچێوه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و ورده كولتوره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هاتنه‌كایه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكی تازه له مێژووی وڵاتانی ئه‌وروپی ببینرێت، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه به هۆكاری كۆتایهاتنی سه‌رده‌می پێشووتری كه به «مۆدێرنیزم» ناو ده‌برێت لای زۆر كه‌س به «پۆست مۆدێرنیزم» له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
له‌م قۆناغه تازه‌یه‌دا به گووته‌ی «بۆردیۆ» به‌رخۆریی ئیدی ته‌نها تێركردنی ده‌سته‌یه‌ك له ویسته‌كان (له ڕووی بایه‌لۆژی، ڕادیكاڵ) نییه، به‌ڵكو له خۆگری نیشانه، ڕه‌مز، ئایدیا و به‌هاكانه. (1989) هه‌روه‌ها به گوزارشتی بۆردیۆ، به‌رخۆریی له سه‌رده‌می مۆدێرن ئه‌و ڕه‌وته‌یه كه تێیدا كڕینی كاڵا له ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی كاڵا كڕدراوهكانهوه، به شێوه‌یه‌كی چالاك سه‌رقاڵی هه‌وڵ و كۆششه بۆ داهێنان و پاراستنی هه‌ستێك یا شوناسێك. به ده‌ربڕینێكی تر، تاكه‌كان، ئه‌مرۆكه شوناسی خۆیان له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌سره‌فی ده‌كه‌ن، به‌رهه‌می ده‌هێنن.
ئه‌م ڕهوتهتا ئه‌و شوێنه درێژه‌ی هه‌بووه كه ئه‌مرۆ شاره‌كان بۆ چه‌ند بازارگهلێكی گه‌وره گۆڕدراون. بازار (كه له ڕابردوودا شوێنیكی به‌رته‌سك بوو) هه‌نوكه هه‌موو ناوچه‌كانی شاری گرتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت په‌ڕاوێزی شه‌قامه‌كانیشی ته‌نیوه.
ئه‌زمونی تازه نیشانی ده‌دات، تاكێك له ڕێگه‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی كه ئه‌و به‌و شوناسه‌ی خوازیاریه‌تی نزیك ده‌كاته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات بۆ هه‌مان ئه‌و كه‌سه بگۆڕدرێت. واته «ئاره‌زوو» شوێن و جێگه‌یه‌كی باڵایی هه‌بووه. هه‌لومه‌رجی تازه كه ده‌توانرێت زۆر به ئاسانی له هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌رێكی سه‌رشه‌قام و ماڵه‌كاندا ببینرێت، ئه‌م هه‌لومه‌رجه شوناسێكی تازه‌ی خولقاندووه كه خۆی به شێوه‌ی به‌رخۆریی و نمایشكردنی ئه‌م به‌رخۆرییه به‌شێوه جل پۆشین، خۆڕازاندنه‌وه، مۆد،ئۆتۆمبێل و مۆبایل . هتد ده‌رده‌خات.
تیۆره كۆمه‌ڵناسییه‌كان هاوشێوه‌ی تیۆری بۆردیۆ و بۆدریاردیش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردۆته‌وه كه به‌رخۆریی و ستایلی ژیانی مرۆڤی مۆدێرن، نه‌ك له دابهشبهندییهكی چینایه‌تی ئابووری ماركسیستی كه ده‌توانرێت له شیكردنه‌وه‌ی كولتووری لێی تێبگه‌ین. بۆ نموونه بۆردیۆ له كاری كۆمه‌ڵناسانه‌ی ئه‌زمونی، به‌رخۆریی بۆن وه‌ك شتێكی ڕه‌مزی له نێو چینه هه‌مه‌چه‌شنه كولتوورییه‌كانی فه‌ره‌نسا، له ڕه‌وشێكی ڕووت و په‌تییدا شی ده‌كاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات نیشان بدات كه به‌رخۆری بۆن و هه‌ڵبژاردنی جۆر و ماركه‌كه‌ی، ڕێگه‌یه‌كی ڕه‌مزییه بۆ هێنانه‌كایه‌ی جیاوازی له نێوان گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
به‌ڵام جیاوازی بوونی هه‌یه، بێ فۆرمی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و گۆڕانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ چه‌شنێك كۆمه‌ڵگه‌ی جه‌ماوه‌ریی له جیاوازییه جدییه‌كانی نێوان كولتوری به‌رخۆریی خۆرهه‌ڵاتی و كولتوری به‌رخۆریی كولتووری خۆرئاواییه. له كاتێكدا كه شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك بۆردیۆ ده‌توانێت پرۆژه‌ی خۆی له‌باره‌ی به‌رخۆریی له كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌مه چه‌شنه‌كانی فه‌ره‌نسا بدۆزێته‌وه، شیكه‌ره‌وانی خۆرهه‌ڵاتی ناتوانن به هه‌مان ڕێگه و به هه‌مان میتۆد كه خۆرئاوای پێ ده‌ناسرێت، كارێكی ورد و جێ بڕوا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه خۆرهه‌ڵاتییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، چونكه چینی جیاوازی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له ناو پرۆژه‌ی گشتگیری به‌رخۆریی له سه‌نته‌رێكدا ههزمكراون و فڕه‌یی ستایلی ژیان، له بنهڕهتداله دۆخی له نێوچوونه.
بۆ نموونه بۆردیۆ له چینی كرێكار یان چینی ناوه‌راستی خواره‌وه یان ناوه‌راستی باڵای فه‌ره‌نسا ده‌دوێت و جیاوازییه بونیادییهكانیان كه هه‌ڵبه‌ته به كولتووریش له قه‌ڵه‌می ده‌دات نه‌ك ته‌نها به‌ئابووری له به‌رخۆریی و مۆد نیشانی ده‌دات، به‌ڵكو چینی كرێكار كه بۆ نموونه پۆشاكی ماركه ده‌پۆشن و بایه‌خێكی زۆر به پشوه‌كان ده‌دات، گوێ له مۆسیقایه‌كی تایبه‌ت ده‌گرێت، په‌یوه‌ندی به تیمێكی وه‌رزشی تایبه‌ته‌وه هه‌یه و . هتد، به‌ڵام تاراده‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه خۆرهه‌ڵاتییه‌كان ستایله‌كانی ژیانی تازه ده‌رخه‌ری هیچ چه‌شنه جیاوازییه‌كی كولتووری نییه. هه‌موومان وه‌ك یه‌كین، جیاوازی نێوان تاكه‌كان له چوارچێوه‌ی به‌رخۆرییه گومكراوهكان و گومبوونی توانای ناسین دژواتر ده‌كات.
1- Edgar F. Borgatta، Rhonda J. V. Montgomery، Encyclopedia of sociology، Volume 3، Macmillan Reference USA، 2000.
2- Oxford sociology dictionary، Gordon marshall.