لە دکتۆر (محەمەدخانی)ـیان پرسی هەژاری چیە؟ لە وەڵامدا وتت:
هەژاری ئەوەیە
دوو تاك بازنگی ئاڵتونی لەدەستدابێ و دوو ددانی خراپ لەدەمدا!
هەژاری ئەوەیە
خۆت لەشەقام وکۆڵانەکانی وڵاتی خۆت پیسی بڕێژی و وەسفی شەقامەخاوێنەکانی ئەوروپابکەیت!
هەژاری ئەوەیە
بڕوانامەی زانکۆت بەدەست هێنابێ و نەتوانی داڕشتنێکی کوردی بنوسیت!
هەژاری ئەوەیە
سورەتی(فاتیحە)ت ڕەوان نەبێت و باسی حەڵاڵ و حەرام و ڕیفۆرمی ئاینی بکەیت!
هەژاری ئەوەیە
وەرزش نەکەیت و بۆئەوەی لەشولارت ڕێك بێت سود لە دەرمان و تەجمیل و سلیکۆن وەربگریت!
هەژاری ئەوەیە
دەم لەدیموکراسی بژەنیت و لەماڵەوەش منداڵەکەت نەوێرێت فزەبکات!
هەژاری ئەوەیە
داوای عەدالەت لەدەسەڵات بکەیت وخۆیشت لەماڵ وشوێنی کارەکەت عادل نەبیت!
هەژاری ئەوەیە
لەکاتی بەتاڵی و پشودا لەبری سوتاندنی چەوری لەشت بەئۆتۆمبێلەکەت بەنزین بسوتێنی!
هەژاری ئەوەیە
ئۆتۆمبێلی چەن دەفتەری لێبخوڕی یاساکانی هاتوچۆ نەزانیت!
هەژاری ئەوەیە
لەبری هاوکاری کردنی مرۆڤێك کەپێویستی بەهاوکاریە موبایلەت دەربێنیت و تەسویری بکەیت و وێنەی بگریت !
هەژاری ئەوەیە
ڕێگە بە خۆت بدەیت چیت دەوێ بیڵێیت وچەندت دەوێ قسە بکەیت بەڵام گوێ بۆخەڵکی نەگریت و ڕێگە بەخەڵکی نەدەیت بەچپەش قسەبکات!
هەژاری ئەوەیە
جلەکۆنەکانی ساڵی پارت لەبەرنەکەیت بەڵام بەبیر و بۆچونە چەوتەکانی دەیان ساڵی ڕابردو خۆت بادەیت!
هەژاری ئەوەیەکە
پێڵاوەکانت بیست سانتیمەتر بەرزبێت و ئیرادەت ملیمێك !
هەژاری ئەوەیەکە
کتێبخانەی ماڵەکەت لەسەلاجەت بچوکتربێت....!؟
ـــــ
تۆ هەژری بەچی ئەزانی؟؟