ئەم پەڕەیە چاپ بکە

فەیسبووک چەندی دەست دەکەوێ؟

فەیسبووک دوای سڕینەوەی دەستەواژە بەناوبانگەکەی (بەخۆڕاییە و ھەر بەخۆڕایی دەمێنێتەوە) لە پەڕەی فەرمی خۆی، پرسیاری زۆر دروست بوو لەسەر ئەوەی کە گەورەترین کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتی چۆن پارە پەیدا دەکات؟
شارەزایانی بواری ئینتەرنێت و تۆرە کۆمه‌ڵایەتییەکان دڵنیایی بە بەکارھێنەرانی فەیسبووک دەدەن، لادانی ئەو دەستەواژەیە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە فەیسبووک باج لەسەر بەکاربەرانی دادەنێت، چونکە رێگەی تری ھەیە کە بە بێژمار داھاتی پێ زیاد دەکات.
ئەو دەستەواژە بەناوبانگەی کە دەڵێ (بەخۆڕاییە و ھەر بەخۆڕایی دەمێنێتەوە) لەسەر پەڕەی فەرمی فەیسبووک نیشان دەدرا کاتێک حیسابێکی نوێت دروست دەکرد یاخود دەچوویە ژوورەوە بۆ ناو حیسابەکەت.
شایەنی باسە فەیسبووک کە بەناوبانگترین تۆڕی کۆمەڵایەتییە لە سەرتاسەری جیهاندا، لەسەرەتای مانگی ئاب دا دەستەواژەی ناوبراوی سڕییەوە و گۆڕی بۆ: (ئاسان و خێرایە).
ئامارەکانی چارەکی سەرەتای ئەمساڵ ئاماژە بەوە دەکەن کەوا ژمارەی بەکاربەرانی فەیسبوک گەیشتە ٢.٤ملیار بەکاربەر ، وە زۆربەی داھاتەکەی لەڕێگەی نشاندانی ئەوڕیکلامانە دەست دەکەوێت کە لەسەر پەرەکان بڵاویان دەکاتەوە.
دەستکەوتی ئەم ڕیکلامانەش ڕێژەی٪‏٩٠ ی داھاتی گشتی فەیسبوک پێکدەھێنن و ئەوەشی کە دەمێنێتەوە لە ڕێگەی یاریە ئەلیکترۆنیەکان و فرۆشتنی چاویلکەی جۆری(ئۆکولوس ریفت) کە تایبەتە بە کۆمپانیای فەیسبوک دەست دەکەوێت.
مالپەری فەیسبوک ئەوەی دوپاتکردەوە کە بە ھیچ جۆرێک زانیاری دەربارەی بەکاربەرانی نافرۆشێت، بەڵام دامەزراوەی مارک زوکربێرگ لە دانیشتنەکەیدا لەگەڵ کۆنگرێس ڕونیکردوە کە تەنھا یارمەتی کۆمپانیاکان دەدەن کە بە شێوەیەکی باشتر بگەنە بەکارھێنەرەکان و کریارەکانیان، بەڵام لە کانونی دووەمی ساڵی ڕابردوو داڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاشکرایانکرد کە وا کۆمپانیای فەیسبوک ڕێگەی بە زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیا داوە کە بگەن بە نامەی بەکاربەرانی فەیسبوک .