گومان له‌وه‌دانییه، ئامانجی سه‌ره‌كی په‌روه‌رده ئاماده‌كرنی نه‌وه‌كانه بۆ ژیانی داهاتویان، بۆیه هه‌میشه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده كاردانه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی جیهانی ده‌ره‌وه‌یه. یه‌كێك له‌و باشترین ڕێگایانه‌ش تێكه‌ڵاوبوونه به پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنۆلۆجیا. قوتابیان پێویسته له سووده‌كانی ته‌كنۆلۆجیاو ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه‌تیایدا یارمه‌تییان ده‌دا له‌سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی جیهانی مۆدێرن بگه‌ن. ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌كان ڕێچكه‌یه‌كی ڕاست بگرنه‌به‌ر به‌هۆی قوتابییه‌كانی، ئه‌وا پێویسته دان به ڕاستی شۆڕشی ته‌كنۆلۆجیا له په‌روه‌رده بنێن.
ته‌كنۆلۆجیا به‌شێكی سه‌ره‌كییه له بازاڕكردنی قوتابخانه. له جیهانێكدا، كه هه‌موو تاكه‌كانی بۆ توێژینه‌وه تۆڕی ئه‌نته‌رنێت به‌كاردێنن، بۆیه شتێكی سه‌رسام كه‌ر نییه، كه دایك وباوكان هاوشان له‌گه‌ڵ قوتابیان له‌ڕێگای پێگه‌و ماڵپه‌ڕی ئه‌نته‌رنێت تێكه‌ڵ به‌جیهانی قوتابخانه ببن، بۆیه كارێكی هه‌ره گرنگه، ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان له ڕێگای هه‌گبه‌ی هێڵی ئه‌نته‌رنێت وه‌به‌رهێنان له ژینگه‌ی خۆیان بكه‌ن. ئه‌مه‌ش كۆشش و كات و پاره‌یه‌كی زۆری تێناچێت. قوتابخانه‌كان ده‌توانن ماڵپه‌رێك دابمه‌زرێنن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی قوتابخانه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری. وه‌ك كۆمپانیایه‌كی بازرگانی پێویستیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خۆیانه تاوه‌كو دڵنیای سه‌ركه‌وتن بن.
ته‌كنۆلۆجیا فێركردنی خسته ده‌ره‌وه‌ی ژینگه‌ی قوتابخانه. هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه‌كانی بوار ته‌كنۆلۆجیا پاڵپشتی ئه‌وه‌ی كردوه فێربوون بخرێته ده‌ره‌وه‌ی ژینگه‌ی قوتابخانه. ژینگهكانی فێربوونی ئینته‌رنێت كارئاسانی بۆ مامۆستایان كردوه، تاوه‌كو بتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قوتابیان ئه‌نجامبده‌ن. لێره‌دا، مامۆستایان ده‌توانن، سه‌رچاوه‌ی به‌هادار بۆ قوتابیانیان فه‌راهم بكه‌ن، وه‌ڵامی په‌یام و پرسیاره‌كانی قوتابیان بده‌نه‌وه. جگه‌له‌مه‌ش، ده‌ركه‌وتنی ئایپادو لاپ‌تۆپ و تابلێت، ئه‌مه واتای وایه مامۆستاكان ده‌توانن قوتابیه‌كانیان بۆ به‌شی جیاوازی قوتابخانه بنێرن. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كان به‌درێژای ڕۆژ كاته‌كانیان له‌پۆل به‌سه‌ر ببه‌ن، قوتابیه‌كان ئازادن له فێربونی له كتێبخانه‌ی قوتابخانه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه. ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌كان بیانه‌وێت خۆیان له لوتكه‌ی پڕاكتیزه‌كردنی په‌روه‌رده‌یی ببیننه‌وه، ئه‌وا پێویسته ژینگه‌یه‌ك بهێننه ئاراوه پاڵپشتی ئه‌م ئازادییه بكات.
ته‌كنۆلجیا پێوه‌ری به‌رزتری بۆ پلانی وانه‌كان داناوه. ئه‌و بوارانه‌ی ته‌كنۆلۆجیا فه‌راهمی كردوه بوه‌ته هۆی دانانی پلانی تۆكمه‌تر له بواری په‌روه‌رده، له‌جیاتی دابینكردنی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی یه‌ك دووری، كه تاڕاده‌یه‌كی كه‌م ئیلهام بهقوتابییهكان ده‌به‌خشێت، بۆنمونه، پێشكه‌شكردنی بابه‌ت له ڕێگای پاوه‌ر پۆینت، هیچیتر به ڕێگایه‌كی كاریگه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری نابینرێت. له‌جیاتی ئه‌وه پڕۆگرامی كاریگه‌رتری وه‌ك پرێزی له‌بارتر هاتۆته ئاراوه.جگه له‌مه‌ش، به‌كارهێنانی هێدفۆن و به‌رنامه‌ی فێركاری سه‌ر هێله‌كانی ئه‌نته‌رنێت و یارییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ڕێگای داهێنانی زیاتر بۆ مامۆستایان دابینده‌كات.
ته‌كنۆلۆجیا په‌یڕه‌و پڕۆگرامی خوێندن ده‌گۆڕێت. له‌كۆتایدا، گرنگیدانی زیاتر به بواری ته‌كنۆلۆجیا ده‌بێته هۆی گۆڕینی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی خوێندن. ده‌ركه‌وتنی پڕۆگرامی ته‌كنۆلۆجی (M2M) و پڕۆگرامی زیره‌كی ده‌ستكرد، یاری گۆڕێكی سه‌ره‌كین. قوتابیان پێویسته، ئێستا له‌و ڕاستییه بگه‌ن، كه چۆن ته‌كنۆلۆجیا یارمه‌تیان ده‌دات لهسهركهوتنیان له داهاتودا. له ئێستادا، ده‌گمه‌نه پیشه‌سازییه‌ك بدۆزینه‌وه، له‌هه‌ر ئاستێك بێت كار له‌گه‌ڵ ته‌كنۆلۆجیا نه‌كات. له ئێستادا زۆربه‌ی خاوه‌ن كاره‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له كرێكار‌و فه‌رمانبه‌رانیان ده‌كه‌ن، گه‌ر هیچ نه‌بێت تا ڕاده‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له بواری ته‌كنۆلۆجیای زانیاری شاره‌زابن. بۆیه قوتابخانه‌كانیش پێویسته، له كاتی دانانی په‌ێره‌و پڕۆگرامی خوێندن و ئاراسته‌كردنی ڕێنمایه‌كان بۆ قوتابیان ئه‌و ڕاستییه ڕه‌چاو بكه‌ن.
له
(Education News) وه‌رگیراوه
و. ڕه‌وه‌ند سه‌باح ئه‌حمه‌د