ئاب 26, 2019

بەبێ کارکردن، مانگێ ١٢هەزار دۆلار وەردەگرێ!

زۆر کەس خەون بەوە دەبینیێ لە ماڵەوە دابنیشێ و مووچە و داهاتێکی باشیشی بۆ بێتەوە؛بە کەیفی خۆی بخەوێ و، بە حەزی خۆی هەڵسێتەوە و هیچ خەمی دەوامیشی نەبێ.
ھەندێ خەڵک ھەلی لەو چەشنەیان بۆ دەڕەخسێت و بەو جۆرە دەژین. یانەسیبی"ئامادەبە بۆ ژیان" بەشێکە لە خۆتوبەختت (یانەسیب)ـی نیشتمانی لە وڵاتی بەریتانیا، لەم جۆرە یانەسیبانەی ھەیە و بە خەڵکی دەبەخشێ. دین وایمز کە فەرمانبەرە لە کۆمپانیای ئەمازۆن ئەم یانەسیبە بۆ دەرچووە.
وایمزی ٢٤ ساڵان شاگەشکە دەبێت دوای بردنەوەی یانەسیبی "ئامادەبە بۆ ژیان"، کە خەڵاتەکەش ئەوەیە مانگانا ١٠ ھەزار پاوەنی ئیستەرلینی وەردەگرێت کە دەکاتە ١٢,١٦٦ دۆلاری ئەمریکی، بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ.
بەپێی هەواڵێکیرۆژنامەی سەن، وایمز پێنج تۆپی بە سەرکەوتووی بردەوە و دواتر تۆپی شەشەم کە تۆپی ژیانی پێ دەوترێت ئەویشی بردەوە و بووە خاوەنی خەڵاتی یانەسیبی "ئامادە بە بۆ ژیان".
لە ١٨ی مارسی ئەمساڵەوە وایمز چوارەم کەسە ئەو خەڵاتە دەباتەوە، کە کۆی گشتی خەڵاتەکە ٣،٦ ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینیە کە دەکاتە ٤,٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
بەھۆی ئەم خەڵاتەوە وایمز ناوی دەچێتە نێو ئەو رێژە کەمەی خەڵکی بەریتانیا کە ھێچ کارێک ناکەن و مانگانەیەکی زۆر باشیشیان ھەیە، کە رێژەیان دەگاتە سەدا٢.

© 2017 Hawler