تشرینی یەکەم 14, 2019

ساڵانه‌ دوو گه‌شتی تایبه‌ت بۆ بۆشایی ئاسمان ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت

ناسا له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، له‌ ساڵی ٢٠٢٠ه‌وه‌ ده‌ستده‌كه‌ن به‌ ناردنی گه‌شتیاران بۆ سه‌ر وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ساڵانه‌ دوو گه‌شتی تایبه‌ت بۆ بۆشایی ئاسمان ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت و هه‌موو گه‌شتێك ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
لەلایەكی دیكەوە هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه‌سه‌ن-ی بریتانی له‌ساڵی 2024 یه‌كه‌مین ئافره‌ت ده‌چێته‌ نێو مانگ، له‌مباره‌یه‌وه‌ جیم بردنشتاین، به‌رێوه‌به‌ری ناسا هیواداره‌ كه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ مێژووییه‌ نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌كچان بۆ كاركردن له‌بواری گه‌ردوونناسی پێبگه‌ێنێ.
گوتیشی: پێویسته‌ له‌سه‌رمان فێرببین كه‌چۆن ده‌ژین و كار بۆ جیهانێكی دیكه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بكه‌ین.
هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌تویتێكدا ده‌ڵێت: له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆمدا، ئێمه‌ ناسا به‌ره‌و گه‌وره‌یی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر مانگ،دواتریش مه‌ریخ
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌م گه‌شتانه‌ هه‌رزان نابن، هه‌موو شه‌وێك مانه‌وه‌ له‌سه‌ر وێستگه‌كه‌ بۆ هه‌موو سه‌رنشینێك ٣٥ هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت.
به‌رپرسی سه‌ره‌كیی دارایی ناسا ڕایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌یه‌، ناسا وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كاته‌وه‌ و بۆ له‌مه‌ودوا سوودی دارایی و بازرگانیی لێ وه‌رده‌گیرێت.”
ناسا داوای له‌ هه‌ردوو كۆمپانیای بۆینگ و سپه‌یس ئێكس كردووه‌ كه‌ له‌م جۆره‌ پرۆگرامانه‌دا یارمه‌تییان بده‌ن و ئه‌و دوو كۆمپانیا گه‌ورانه‌ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ كار له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی پێش ساڵی نوێ تاقیكردنه‌وه‌ی پێ بكرێت

© 2017 Hawler