تشرینی یەکەم 18, 2019

دیاردەی خۆکوشتن لەنێو ھەرزەکارانی ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌بێته‌وه‌

دیاردەی خۆ کوشتن لە نێو ھەرزەکارانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام روو لە زیاد بوونە و گەیشتووەتە ڕادەیەکی مەترسیدار.

بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان ڕێژەی خۆ کوشتن لە ناو گەنجانی ئەمریکا لەم ساڵانەی دوایدا بە شێوەیەکی ترسناک لە هەڵکشاندایە، بە ڕادەیەک کە ڕێژەکە لەنێوگەنجانی تەمن 1٥ بۆ ٢٤ساڵ گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی لەنێوان ساڵانی 2٠٠٠ بۆ 2٠17.
ئۆرێن میترۆنی توێژەر؛ لە کۆلێژی هارڤاردی پزیشکی باس لەو لاشانە دەکات کە لە نزیک ماڵەکانیان دەدۆزرێنەوە، ئۆرێن دەڵێت کە هاوڕێیەکی نزیکی خۆی لە قۆناغی ئامادەیی، گوللەیەکی لەخۆی داوە و ژیانی خۆی کۆتایی پێهێناوە لەکاتێکداکە ئەوهاوڕێیەی داهاتویەکی باشی هەبوو ئەگەر تەنیا دووساڵی خویندنی ئامادەیی تەواو بکردایە.
هەروەها ئۆرێن وتی” زانیاریەکانمان لە ئێستادا ئەوە دەردەخەن کە ڕێژەی خۆکوژی لە نێوان هەرزەکاراندا گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی تۆمارکراو بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا و لەنیۆان هەرزەکارانی رەگەزی نێردا، کە ئەمەش بە هەرەشەیەکی مەترسیدار دادەنرێت لە توێژینەوەیەکی سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردن و نەهێشتنی نەخۆشیەکان لە ژێر ناونیشانی) هۆیەکانی مردن(داتایەکی لەسەرئەو مردوانە نیشاندا کە تەمەنیان لە نێوان 1٥ بۆ 2٤ ساڵاندایە، لە نێوان ساڵانی 2٠٠٠ تا 2٠17 داتاکان ئەوە نیشان دەدەن کە ڕێژەی خۆ کوشتن لە نێوان هەرزەکارانی تەمەن 1٥ بۆ 19 ساڵان، لەکۆی 1٠٠هەزار کەس 8 کەس بووە لە ساڵی2٠٠٠ دا، بەڵام دواتر لە ساڵی2017 دا، ڕێژەکە زیادی کردووە بۆ11 کەس لە هەر 1٠٠ هەزار کەسێک وە لە نێوان پێگەیشتوانی تەمەن 2٠ بۆ 2٤ ساڵاندا.
لە کۆی 1٠٠هەزار کەس 50.12 کەس بووە لە ساڵی2٠٠٠ دا، بەڵام دواتر لە ساڵی2017 دا، بووە بۆ 17 کەس لە هەر 1٠٠ هەزار کەسێک بە تێکرایی لە ساڵی 2017 دا ٦٢٤١ حاڵەتی خۆ کوشتن تۆمارکراوە لە نێوان گەجانی تەمەن ١٥ بۆ 2٤ ساڵ کە ٥٠١٦یان کوڕ بوون و122یان کچ بوون.
هەرچەندە لە توێژینەوەکاندا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ باسی هۆکاری زیادبوونی ئەم دیاردەیە نەکراوە بەڵام چەند هۆکارێک هەن کە لەم دواییانەدا قسە و باسی زۆریان لەسەرە، لەوانەلاواز بوونی پەیوندیە کۆمەڵایتیەکان لەچاو ساڵانیڕابردوودا مەترسیەکەی گەورەتر کردووە وهەروها زیاد بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا کەدەبێتە هۆی گۆشەگیری مرۆڤ، یەکێکی ترە لە هۆکارەکان، لەگەڵ ئەمەشدا شارەزایان پێیان وایە کە ئەمانە هۆکاری سەرەکی نین بەڵام هاندەرن بۆ زیاد بوونی ئەم دیاردەیە.

© 2017 Hawler