تشرینی یەکەم 17, 2019

چه‌ند رێگایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ترسه‌كانت

مرۆڤه‌كان به‌بێ جیاوازی له‌ ژیانییان روبه‌روی ترس ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام ترسه‌كان جیاوازن، هه‌ندێكیان هه‌راسانكه‌رن و تووشی دڵه‌ڕاوكێت ده‌كه‌ن هه‌ندێكیشیان ئاسایین، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ترسه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند رێگایه‌ك وه‌ك به‌رچاو ڕوونی ده‌خه‌ینه‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ر ترسه‌كانتدا زاڵ ببیت كه‌ رۆژانه‌ روبه‌روت ده‌بنه‌وه‌، له‌ رێگاكانیش:

یه‌كه‌م/ دانانی كاتێك؛ ئه‌سته‌مه‌ بتوانیت له‌ ترسه‌كانت رزگارت ببێ كه‌ دڵه‌ڕاوكێی و هه‌راسانی بۆ دروستكردویت به‌بێ دانانی هه‌ندێ كات بۆ زاڵبوون به‌ سه‌ر ترسه‌كه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش كارێك بكه‌ له‌وانه‌ (ماوه‌ی پازه‌ خوله‌ك به‌ پێان بڕۆ و پیاسه‌یه‌ك بكه‌، یان بچۆ چایه‌ك ئاماده‌ بكه‌ و بیخۆ، یان گه‌رماوێك بكه‌، یان هه‌ر چالاكییه‌كی تر جه‌سته‌یی و جووڵه‌یی) ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی جووڵه‌ و ده‌رچوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كه‌ت له‌ جه‌سته‌تدا.
دووه‌م/ له‌كاتی ترسه‌كانتدا هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می فسیۆلۆژی جه‌سته‌ت رێك ببێته‌وه‌؛ له‌و كاتانه‌ی كه‌ روبه‌روی ترس ده‌بیته‌وه‌ واباشه‌ كه‌ هیچ فشارێكی تر نه‌خه‌یته‌ سه‌ر خۆت، هه‌وڵبده‌ ئارام بیت، ده‌ستت بخه‌ سه‌ر گه‌ده‌ت و به‌ ئارامی هه‌ناسه‌ بده‌، ئه‌مه‌ یارمه‌تی مێشك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌گه‌ڵ په‌رچه‌ كرداره‌كان بگونجێ.
سێیه‌م/ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ترسه‌كان؛ كاتێك ده‌ته‌وێ خۆت له‌ ترسه‌كان لابده‌ی و بشاریته‌وه‌ ئه‌وا قه‌باره‌ی ترسه‌كان له‌سه‌ر خۆت گه‌وره‌تر ده‌كه‌یت، زیاتر هه‌ستی ترسانت بۆ دروست ده‌بێت، هه‌وڵبده‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ترسه‌كه‌ بكه‌یت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆت بیگۆڕیت.
چواره‌م/ گه‌ران به‌دوای به‌ڵگه‌دا؛ زۆرجار بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ترسه‌ ناپێویسته‌كان ده‌خوازێ كه‌ به‌ره‌نگاری ببیته‌وه‌ به‌وه‌ی ئایا ئه‌و شته‌ی ئێمه‌ لێی ده‌ترسن ئه‌وه‌ ده‌هێنێته‌وه‌! پرسیار له‌خۆت و له‌ سه‌رچاوه‌ی ترسكه‌ بكه‌، ئه‌و كات بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و شته‌ شایانی ئه‌وه‌ نییه‌ لێی بترسیت.
پێنجه‌‌م/ هه‌وڵمه‌ده‌ میسالی بی؛ ژیانی ئێمه‌ پڕه‌ له‌ فشار و گوشار، كه‌چی زۆرێك ده‌یه‌وێـت ژیانێكی نموونه‌یی هه‌بێت، به‌ڵام ژیان وا نییه‌. له‌ ژیاندا روبه‌روی شكست و كێشه‌ هه‌ر ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌ ژیان له‌بیر نه‌كه‌ی.
شه‌شه‌م/ خه‌یاڵی شوێنێكی خۆشبكه‌؛ چاوه‌كانت دابخه‌، هه‌ست بكه‌ له‌ قه‌راغ روبارێكی، هه‌ست بكه‌ له‌ناو سه‌وزاییه‌كی دڵڕفێنیت. ئه‌م چه‌ند چركه‌یه‌ له‌ چاو داخستن و خه‌یاڵ كردنه‌، هه‌سته‌كانت ئه‌رێنی ده‌كات و ئارامت ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ خاوبوونه‌وه‌ بكه‌یت.
حه‌فته‌م/ ده‌باره‌ی ترسه‌كانت بدوێ؛ ئه‌گه‌ر ئاستی ترسه‌كانت كه‌م و ساده‌ن ئه‌وا ده‌توانی له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێكانت باسی بكه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هانده‌ر و رێنیشانده‌رێك. ئه‌گه‌ر زانیشت كه‌ ئاستی ترسه‌كه‌ت زۆره‌ و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ت كردییه‌، ئه‌وا پێویسته‌ سه‌ردانی پسۆڕانی ده‌روونی و چاره‌سه‌ركاری ده‌روونی بكه‌ی.
هه‌شته‌م/ بگه‌ڕێوه‌ بۆ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كان؛ هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌كان له‌كاتی هه‌بوونی تر و ناره‌حه‌تییه‌كانییان په‌نا ده‌بن بۆ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌لكهول و جگه‌ره‌ و شتی تر، ئه‌مه‌ كێشه‌كه‌ت ئاڵۆزتر ده‌كات. بۆیه‌ له‌مانه‌ دوور بكه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا سیسته‌می خه‌وت رێكبخه‌، خواردنی ته‌ندروست بخۆ، وه‌رزش بكه‌، ئه‌مانه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسه‌كان هه‌یه‌.
نۆیه‌م/ خۆت خۆت پاداشت بكه‌؛ هه‌ر خۆت ده‌توانی پاداشتی خۆت بكه‌ی كاتێك ته‌له‌فۆنێك ده‌كه‌ی كه‌ پێشتر لێی ده‌ترسای. بۆ ئه‌م خۆ پاداشتكردنه‌ ده‌توانی خۆت پاڵپشتی خۆت زیاتر بكه‌ی، سه‌ردانی باخچه‌یه‌ك بكه‌، خواردنێكی به‌چێژ بخۆ، یان ئه‌و شته‌ بكڕه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ته‌وێ بیكڕیت.

سه‌رچاوه‌ سایتی ویكی هاو
نووسه‌ری عه‌ره‌بی سوودی له‌م سه‌رچاوانه‌ وه‌رگرتووه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی
Ten ways to fight your fears
Fighting your fears
5 Sure-fire Ways to Overcome Fear and Anxiety Today

 

و: دانا سه‌‌لام ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler