تشرینی یەکەم 23, 2019

ناسا دەرگا بۆ گەشتیاران دەکاتەوە

ئاسمانەوانیەکەی ناسا ڕایگەیاند: ساڵی ٢٠٢٠گەشتێک بۆ ئەو گەشتیارانەر رێک دەخات وا نیازیان هەیە بچنە سەیرانی ئاسمان.

خەونی زۆر کەسە بەرەو ئاسمان بچن؛ ناسا وا خەریکە خەونەکەیان بۆ بێنێتە دی؛رێگە بە خەڵک دەدات بچن بۆ دەرەوەی گۆی زەوی بە مەبەستی گەشتکردن.
دەزگای ئاسمانی ناسا بە نیازە ساڵی دابێتەوە گەشتێک بەرەو ئاسمان ڕێکبخاتبۆ گەشتیاران بۆ ئەوەی خەرج و دەخڵی خۆی پێ رێک بخاتەوە.
ڕۆبن گاتێنس، جێگیری بەڕێوەبەری وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان وتی: ئەو گەشتانە ساڵی دوو جار ڕێکدەخرێت، بۆ ھەر شەوێک نەفەرێک ٣٥٠٠٠ دۆلار وەردەگرن.
ئەڵبەت جێف دێویت بەڕێوەبەری دارایی وەکالەتی ناسا لە نیویۆرک ڕایگەیاند: دەرگا بەڕووی ھەلیبازرگانی و بازاڕکردن بە شێوەیەک دەکاتەوە ھاوشێوەی نەبووبێت.
ناسا کۆمپانیای ئاسمانەوانیی ئیلۆن (Elon Musk's Space) و بۆیینگ (Boeingـی ڕاسپاردووە بۆ ئەم ئەرکە. ھەر ئەمانیش بەرپرسن لە دابینکردنی گروپی ئاسمانەوان و تەندروستی.
بۆ گەشتکردن چەند مەرجێک ھەیە دەبێت گەشتیار جێبەجێی بکات؛ دەبێت لەشی ساغ و سەلامەت بێت، پێویستە تاقیکردنەوە تەندروستیەستاندارە قورسەکانی ناسا تێپەڕێنێت. نرخی مانەوەی یەک شەو لە بۆشایی ئاسمان ٣٥٠٠٠ دۆلارە، ھەر گەشتێک لایەنی کەم ٣٠ ڕۆژی پێدەچێت، بۆیە ھەر گەشتیارێک دەبێت زێاتر لە ملیۆنێک دۆلار بدات بۆ ئەم گەشتە.
شایەنی باسە ساڵی ٢٠٠١بزنسمانی ئەمریکی دێنیس تیتۆ یەکەم گەشتیار بوو گەشتی کرد بۆ بۆشایی ئاسمان کاتێک ٢٠ ملیۆن دۆلاری دا بە رووسیا بۆ گەشتەکە.

© 2017 Hawler