تەمموز 16, 2019

دوای 5 ساڵ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی سەر ھەڵدەداتەوە

دوای 5 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو خانەوادەی عەشایر و سۆراغی بەردەوام بە دوای کچێک و کوڕێک، ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دۆزراونەتەوە.

(ئاسۆ داود محەمەدئەمین) و (گەشبین عەلی ئەحمەد) ناوی ئەو دوو ئەویندارەیە، کە دوا ساڵێک لە خۆشەویستیی نێوانیان بە یەک نەگەیشتن، ناچار ئاسۆ لەگەڵ ئەویندارەکەی ڕایان کرد، لە دوای خۆشیان کێشەیەکی گەورەیان جێھێشت.
وەک ئەوەی (ھەولێر) ئاگادارە دوای ئەو ماوە دوور و درێژە لە ون بوونی ئەو دوو ئەویندارە، (ئاسۆ) لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دۆزراوەتەوە، خانەوادەی ئەو کچەش، ھەڵدەکوتنە سەر ماڵی ناوبراو و پەلاماری (نەوزاد داود محەمەدئەمین)ـی برای ئاسۆ دەدەن و ھەڕەشەی کوشتنیش لەو خانەوادەیە دەکەن و دەیانەوێ لە تۆڵەی ڕفاندنی کچەکەیانەوە برای ئاسۆ زامدار بکەن.

 

شیڤان شێرزاد- هەولێر

© 2017 Hawler