ئاب 22, 2019

ته‌نیا 15 خوله‌كت پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانت بگۆڕیت

نووسینی/ لینا مسری.

ئه‌گه‌ر تۆ بڕوات وایه‌ كه‌ به‌ 15 خوله‌ك زۆر كه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ژیانت بگۆڕی، ئه‌وا تۆ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتوویی، پێویسته‌ بیركردنه‌وه‌كانت راستبكه‌یته‌وه‌، زۆربه‌ی كاره‌كانی رۆژانه‌ت ته‌نیا پێویستیان به‌ 15 خوله‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ ژیانتدا بكه‌ی، ئێمه‌ له‌م بابه‌ته‌دا به‌و 15 خوله‌كه‌ت ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ چۆن بتوانی به‌كاریبهێنیت، بۆ نموونه‌:
1. فێربوونی زمانێكی نوێ: ئه‌گه‌ر تۆ رۆژانه‌ ته‌نیا 15 خوله‌ك ته‌رخان بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی زمانێكی نوێ فێرببیت، ئه‌وا له‌ كۆتاییدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش ‌فێره‌ ئه‌و زمانه‌ ده‌بیت، زۆر باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ حه‌فته‌ی یه‌كجار سه‌ردانی سه‌نته‌رێكی زمان بكه‌ی.
2. كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش: ئه‌گه‌ر تۆ رۆژانه‌ 15 خوله‌ك به‌ پێیان بڕۆی، ئه‌وا له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كێشێكی زۆرت كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
3. نووسینی كتێبێك: ئه‌گه‌ر تۆ رۆژانه‌ 15 خوله‌ك له‌ كاتی خۆت بۆ نووسینی بابه‌تێك ته‌رخان بكه‌ی، تا كۆتایی ساڵ ده‌توانی كتێبێك بنووسی.
4. خۆ په‌ره‌پێدان: ئه‌گه‌ر تۆ رۆژانه‌ 15 خوله‌ك له‌ ژیانت ته‌رخان بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ به‌خۆت بده‌ی، ئه‌وا له‌ كۆتایی ساڵه‌كه‌ ده‌بینیت چ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ له‌ تۆدا دروست بووه‌.
5. به‌ده‌ستهێنانی پرۆژه‌یه‌كی دیاریكراو: ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌یه‌ له‌ ژیانتدا و ده‌ته‌وێ كاری له‌سه‌ر بكه‌ی، ئه‌وا رۆژانه‌ 15 خوله‌ك بۆ ئیشوكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پرۆژه‌كه‌ت كات ته‌رخان بكه‌، له‌ كۆتایی ساڵدا ده‌بینی چ گۆڕانكارییه‌ك كردووه‌، پڕۆژه‌كه‌ت گه‌یشتۆته‌ كوێ، هه‌روه‌ها خه‌ڵكانیش چۆن سه‌رسام ده‌بن پێی.
6. فێربوونی شاره‌زایی و كارامه‌ییه‌كی نوێ: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ فێره‌ شاره‌زایی و كارامه‌ییه‌كی نوێ ببیت وه‌ك فێربوونی ئامێرێكی میوسیك یان فێربوونی كارێكی ده‌ستی، یان هه‌ر كارامه‌یییه‌كی تر، ئه‌وا رۆژانه‌ ته‌نیا 15 خوله‌ك كاتی خۆتی بۆ ته‌رخان بكه‌.
7. به‌شداریكردن له‌ كارێكی خێرخوازی: بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر كارێكی خێرخوازی، ئه‌وا تۆ رۆژانه‌ 15 ته‌رخان بكه‌ بۆ كاره‌كه‌ جا هه‌ر كارێكی خێرخوازی بێت، وه‌ك سه‌ردانی نه‌خۆشێك، دابینكردنی كۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆ هه‌ژاران و نه‌خۆشان، یان سه‌ردانی خانه‌ی به‌ساڵاچوون و بێسه‌رپه‌رشتان، ئه‌و كات ده‌زانی چ كارێكی گه‌وره‌ت به‌م 15 خوله‌كه‌ كردووه‌ له‌ ژیانت.
به‌كورتی، ئه‌گه‌ر تۆ ئامانجێكت له‌ ژیاندا هه‌یه‌، ئه‌وا كاتێكی بۆ ته‌رخان بكه‌ و به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌و كاته‌ی خۆت بڕۆ، له‌سه‌ری سووربه‌، پاش ماوه‌یه‌ك بۆت ده‌رده‌كه‌وێت چیت بۆ خۆت كردووه‌.

© 2017 Hawler