ئاب 22, 2019

بـیست وانـە کەدەبێت پـێش تـەمەنی 30 سـاڵــی فێریان ببیت

هەریەک لە ئێمە دەبێت بۆ ژیانێکی باشتر و سەرکەوتنی زیاتر هونەرەکانی ژیان فێربین، هونەرەکانی ژیان توانا گەلێکن کە بەدرێژایی ژیان بە دووبارە کردنەوەیان فێریان دەبین، کەسەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکانی ژیان ئامادە دەکات لەڕووی هێز، توانای دەروونی و کۆمەڵایەتی پەروەردەیان دەکات. بۆبەدەستهێنانی ئەم هونەرانە دەبێت بەدرێژایی ژیان پلە بە پلە هەندێک وانە فێربین و بەکاریانبهێنین کە لە ئاراستەی سەرکەتندا هاوکارمان بێت. بەڵام هەرچی درەنگتر فێربونی ئەم بابەتانە ئەنجام بدرێت ئەگەری سەرکەوتن و ژیانێکی باشتر بۆ کەسەکانیش کەمتر دەبێت. لەگەڵمان بن تا لەگەڵ بیست وانە کەدەبێت پێش تەمەنی سی ساڵی فێریان بین ئاشناببن:
1. ژیان زۆر دەمێکە دەستی پێکردووە: بڕیارەکانت چارەنوسسازن و ڕێگایەک بۆگەڕانەوە و ڕاستکردنەوەیان بونی نیە.
2. هاوڕێیانی (ئۆنلاین) هاوڕێی ڕاستەقینەت نین: بەداخەوە ئەوە ڕاستیە، زۆربەی ئەم هاوڕێیانە هەرگیز گرنگی بە کێشەکانت نادەن و کاتێک پێویستیت بەهاوکارییان دەبێت ئامادە نابن.
3. هەموو ئیشکێک ناگات بەئەنجام: ئامادەبن کە دڵتان بشکێت و خەفەت بخۆن، ئەمە سەختە بەڵام ئەمەحەقیقەتە.
4. خوێندن بە بەدەستهێنانی (بڕوانامه‌) کۆتایی نایەت: لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا زانست قسەی یەکەم دەکات، ئەگەر دەتەوێت بەجێ نەمێنیت دەبێت بەردەوامی بەخوێندن بدەیت.
5. ئەندامانی خێزان گرنگترین کەسانی ژیانی تۆن: ئەمان تەنها کەسانێکن کە گرنگیت پێدەدەن، با ڕەفتارت لەگەڵیان باش بێت و سوپاس گوزاری پاڵپشتیەکانیان بە.
6. خاڵی لاوازی تۆ نرخێکی نیە: خاڵە لاوازەکانت قبوڵ بکە بەڵام نیگەرانیان مەبە، تەنها خاڵی بەهێزی تۆیە کە بایەخیان هەیە. بۆیە سەرنجت لەسەریان بێت و گەشەیان پێبدە .
7. هەرکارێکی بەنرخ کاتی دەوێت: چاوەڕێی ئەوە نەبیت کەبەشێوەیەکی خێرا بگەیتە ئامانجەکەت، گەیشتن بەئامانج لەوانەیە زۆر زیاتر لەوەی کەبیری لێدەکەیتەوە کاتی بوێت.
8. هەموو دەرفەت و هەلە باشەکان بە ماندوبوون بەدەستدێن: دەبێت ئەم ڕاستیە قبوڵ بکەیت و خۆت مانوبکەیت، تاوەکو سەرکەوتن ئەزموون بکەیت.
9. پەیوەندی ناجێگیر بایەخی پاراستن و چاودێریکردنی نیە: کات لەشتێکدا بەفیڕۆ مەدە ئەگەر نەتتوانی گۆڕانکاری تێدا دروست بکەیت، واز لەوانە بێنە و بەڕێگەی خۆتدا بڕۆ.
10. دونیا پڕە لە نادادپەروەری: لەژیانی خۆتدا زۆرجار ڕوبەڕوی نادادپەروەری دەبیتەوە، ئامادەیی پێویستتان هەبێت بۆی.
11. چانس بۆ کەسی ماندونەناس هەڵدەکەوێت: هیچ کاتێک چانس بەشی کەسێک نابێت کە دەست لەئەژنۆیه‌، چاوەڕێی ڕوداوێکی باش ده‌کات، تەنها هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام پێش مەرجی خۆش بەختیە.
12. دیاریکردنی کاتی تایبەت بۆ دەستپێکردنێکی بێ وێنە بوونی نیە: ئەگەر نیازتان هەیە دەست بەکارێک بکەن، دەست پێبکەن، چاوەڕێی کاتی باشتر مەکەن، ئەوکاتە هەرگیز نایەت.
13. ئێوە ناتوانن لەهەموو شوێنێکدا هەبن و ناشتوانن هەموو شتێکتان هەبێت: فێربن کەبڕیاری دروست بدەن، ئەو شتەی کە بۆتان گرنگە لەئەستۆی بگرن و بەدوایدا بڕۆن.
14. دەبێت ڕێز لەتەواوی ئەو کەسانە بگرن کە لە ژیانتاندا هەن: سەبارەت بەو کەسانە و کاریگەرییەکانیان لەسەرکەوتنەکانتدا کەمتەرخەمی مەکە.
15. ئەزموون و هەستەکان باشترین سەرمایەگوزاری تۆن: پێوەرە کۆنەکانی سەرکەوتن – خانوو سەیارە ی جوان- ئیتر ماناو واتایەکیان نیە، هەستەکان، یادگارییەکان، ئەزمون و زانست بایەخیان هەیە و پێوەری سەرەکی سەرکەوتنن.
16. دواتر بەگشتی بەمانای (هەرگیز) دێت: کارەکانت لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدە، کاری ئەم ڕۆت مەخەرە سبەی، بۆ ئێستات بژی.
17. سەرکەوتن هاومانای هەوڵدانە: هەرگیز بێ ئومێد مەبن، بەدوای ئارەزووەکانتاندا بڕۆن، بەدەستهێنانی ئەوانە سەختە بەڵام نرخی ئەوەیان هەیە هەوڵ و تێکۆشانی بۆ بدرێت.
18. ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی بەشێوەیەکی گونجاو پێویسته‌:ئاگاداری تەندروستی خۆتان بن، بەشێوەیەکی ڕێکوپێک وەرزش بکەن، گرنگی بە پاراستنی ڕێکوپێکی جەستەتان بدەن.
19. شکست هیچ بایەخێکی نیە: تەنها سەرکەوتن بایەخی هەیە، کەواتە لە شکست مەترسە.
20. هیچ کەس هاوکاریی تۆناکات: تەنها دەبێت خۆتان یارمەتی خۆتان بدەن، کەواتە پشت بەخۆ بەستن و متمانە بەخۆبون لەناختدا بەهێزبکە.
21. سه‌رچاوه‌: سایتی میگنای فارسی

© 2017 Hawler