ئاب 23, 2019

لە ئایندەیەکی نزیکدا چه‌ند ماڵپه‌رێك فلتەر دەکرێن

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، وابڕیاره‌ كه‌ جەخت لە فلتەرکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان لە هەرێمی کوردستان بكرێته‌وه‌ و لەمبارەیەشەوە نووسراوی فەرمی ئاراستەی کۆمپانیاکان کراوە.

مەلا عەبدوڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی ئه‌وه‌ی خسته‌ ڕوو كه‌، لە پێناو رێگریکردن لە تێکچوونی بەھا کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان، داوای فیلتەرکردنی ئەو ماڵپەڕانەیان کردووە. مەلا عەبدوڵا وەیسی جەختی کردەوە کە لە چوارچێوەی داخوازییەکانیان بۆ فلتەرکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان، داوایان ئاراستەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و ”ئەوانیش ڕێکاری باشیان گرتووەتە بەر“.
ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاندووه‌: ”بۆ فلتەرکردنی ئەو سایتانە، نووسراومان ئاراستەی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت کردووە.

© 2017 Hawler