ئایار 25, 2019

‌فیستڤاڵی ماریمانه‌ لە هندستان بەڕێوەچوو

ساڵانه‌ فیستڤاڵی جيا جيا له‌ وڵاتی هندییه‌كان ساز ده‌كرێت یه‌كێك له‌و فیستڤاڵانه‌ فیستڤاڵی ماریمانه‌.

له‌ شاری بوبالی پایته‌ختی ویلایه‌تی مادیا برادیش، ساڵانه‌ فیستیڤاڵێك به‌ڕێوه‌ده‌چێ كه‌ پێی ده‌وترێ ماریمان، لەم فێستیڤاڵەدا بەشداربووان هەندێک کار ئەنجام دەدەن کە بە بیروباوەڕی خۆیان مەبەست لێی ڕازیکردنی پەرستراوەکانیانە.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌كۆمه‌ڵ به‌شداری له‌ رێپێوانه‌كان ده‌كه‌ن و پیتاك بۆ ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و، به‌ پێخواسی به‌سه‌ر پشكۆی خه‌ڵووزدا ده‌ڕۆن ده‌رزی جۆراو جۆر له‌ چه‌ندین شوێنی جه‌سته‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، بۆ نیشاندانی دڵسۆزییان بۆ پەرستراوەکانیان.

© 2017 Hawler